English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەو خۆراکانەی یارمەتی گەشەی منداڵ دەدەن
2018-03-15 [11:34 AM]

هه‌ولێر - ZNA



منداڵ پێویستە خواردنی تەندروست بخوات و فێربکرێت بایەخ بە باشترینەکان بدات، بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی گونجاو گەشەبکات و لەرووی جەستەیی و مێشکەوە.

بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەکی نوێ کەلەسەر تەندروستی منداڵان ئەنجامدراوە دەریخستووە خواردنی خۆراکی ناتەندروست زیانی بۆ دڵی منداڵ ھەیە و ئەگەری توشبوونی بە چەند کێشەیەکی تەندروستی زیاد دەکات.

ئەمانە چەند خۆراکێکن کە دەکرێت بە منداڵان بدرێن و سوود بە تەندروستییان بگەیێنن:

-شیر، یەکێکە لە پێکھاتە پێویستیەکان بۆ گەشەی منداڵ و یارمەتی دەدات بەشێوەیەکی دروست گەشەبکات، چونکە دەوڵەمەندە بە کالسیۆم و ڤیتامین و کانزای پێویست بۆ گەشەی منداڵ و تواناکانی بەرزدەکاتەوە.

-ئەڤۆکادۆ، چەورییەکانی نێو ئەڤۆکادۆ یارمەتی گەشەی مێشک دەدەن و ھەمان پێکھاتەی کیمیایی شیری دایکیان ھەیە. 


-مریشک، بەڵام بە دڵنیاییەوە ژەمی بچووک، سەرچاوەیەکی باشی پڕۆتینەکان و ماددەی ئاسنە بۆ منداڵان، کاتێک دەیانەوێت دەست بە خواردن بکەن. 

 -  خۆخ، قەبزی حاڵەتێکی بڵاوە لە منداڵان لەدوای دەستپێکردنی خواردن، بەڵام خۆخ یارمەتی ئاسانکردنی ئەم حاڵەتە دەدات و بە ئاسانی منداڵ قۆناخەکە تێدەپەڕێنێت.

-شەربەتی ھەنار، سەرچاوەیەکی خۆراکی تەندروستە و بڕێکی زۆر کانزا و ڤیتامینی تێدایە، کە یارمەتی لەش دەدات بەشێوەیەکی تەندروست گەشەبکات و ئاستی زیرەکی بەرزبێتەوە، دەکرێت کەوچکێک ھەنگوینی تێبکەیت و بەیانیان بیدەیت بە منداڵەکەت، وزەیەکی زۆری پێدەبەخشێت.





ئەم هەواڵە 8248جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad