English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی تەندروستی: دەرمانی ماوە بەسەرچوو لە عێراقەوە رەوانەی کوردستان نەکراوە
2018-03-15 [12:12 PM]

ZNA-ھەولێر


وەزارەتی تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەنگۆی ناردنی دەرمانی ماوەبەسەرچوو لەلایەن بەغداوە ڕەتدەكاتەوە و لەو ڕووەوە دڵنیایی دەداتە هاووڵاتیان.

 

دکتۆر، خاڵس قادر، گووتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی ڕاگەیاند: هاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان دڵنیا دەکەمەوە كەوا بەرواری بەسەرچوونی دەرمانەكانی کە بۆمان رەوانە دەکرێن هیچ  گرفتێكیان نییە.

 

دکتۆر، خاڵس قادر گووتی:لە سەرەتای ئەمساڵەوە لەلایەن وەزارەتی تەندروستیی عێراقەوە بە ڕێژەی ١٧%  و زیاتر لە ساڵانی پێشوو، دەرمانمان بۆ رەوانەکراوە كە لەڕووی كوالێتییەوە زۆر باشن.

 

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گووتیشی: هەرچەندە بڕە دەرمانێكی زۆرمان لەلایەن بەغداوە بۆ دێت، بەڵام بەشمان ناكات و ئەوەی دیكە وێڕای كەمیی بودجەی تەرخان كراو بۆمان، خۆمان دەیكڕین و بەسەر نەخۆشخانە و بنكە تەندروستییەكاندا دابەشیان دەكەین.

 

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 8563جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad