English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پۆلیسی هەولێر پلانی ئەمنی رادەگەیەنێت
2018-03-17 [02:51 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، بە هاوكاریی ئاسایش و پۆلیسی هاتوچۆ و سەرجەم هێزە ئەمنییەكانی دیكه‌، پلانێكی ئەمنی بۆ رۆژانی جەژنی نەورۆز دادەڕێژێت.

 

لیوای مافپەروەر عەبدولخالق تەڵعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتییەكەیان بە هاوكاری و هەماهەنگیی ئاسایش و پۆلیسی هاتوچۆ، نەهێشتنی تاوان و پۆلیسی بەرگریی شارستانی و تێكڕای هێزە ئەمنییەكانی دیكە، پلانێكی ئەمنیی تۆكمەی داڕشتووە.

 

لیوا عەبدولخالق دەڵێت: "لە پلانە ئەمنییەكەدا تیمەكانمان لە ناوشاردا لە ئامادەباشیی تەواودا دەبن و رێگری لە هەر حاڵەتێكی نایاسایی و نائاسایی دەكەن".

 

بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر هەروەها ئەوەیشی خستە روو، وێڕای مەفرەزەی گەڕۆك كە لە ناو كۆڵان و گەڕەكەكاندا بە بەردەوامی دەگەڕێن، هێزە هاوبەشەكەیان لە سەیرانگاكانیشدا رێوشوێنی پێویستی ئەمنی دەگرنە بەر.

دەشڵێت، پلانەكە لە 11ی ئەم مانگەوە دەستی پێكردووە و تا دوای نەورۆزیش بەردەوام دەبێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، پێشبینی دەكرێت گەشتیارێكی زۆر لە ناوەڕاست و خوارووی عێراقەوە سەردانی هەولێر و دەوروبەری بكەن و، بۆ ئەو مەبەستەیش هەمانگییەكی تەواو لەگەڵ قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێردا كراوە تا ئاسانكاری بۆ گەشتیاران بكرێت. 

 

 





ئەم هەواڵە 1414جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad