English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەنجلینا جولی هەبوونی پەیوەندیی لەگەڵ بزنسمانێک رەتدەکاتەوە
2018-03-17 [04:20 AM]

ZNA - ھەولێر


ئەکتەری سینەمایی ئەمریکی، ئەنجلینا جولی، هەبوونی پەیوەندیی لەگەڵ بزنسمانێکی دەوڵەمەند رەتدەکاتەوە.

 

جولی لەمبارەیەوە رایگەیاند، ئەمە جگە لە پروپاگەندە، هیچی دیکە نییە.

 

بەم دواییە میدیاکان بڵاویانکردووەتەوە، کە جولی پەیوەندی لەگەڵ بزنسمانێک هەیە بەبێ ئەوەی ناوی ئاشکرا بکرێت.

 

میدیاکان ئاماژەیان بۆ ئەوە کردووە، جولی ماوەی یەک ساڵە پەیوەندی لەگەڵ ئەو بزنسمانەدا هەیە.

 

بڕیارە جولی بەم نزیکانە کار بۆ بەشی دووەمی زنجیرەی فیلمی سینەمایی "Maleficent" بکات و لە لەندەن کاری وێنەگرتنی بۆ دەکرێت.

 

بەپێی میدیاکانی ئەمریکا، ئەو بزنسمانە لە لەندەن ژیان بەسەردەبات و پێشبینی دەکرێت هەر بەم نزیکانە ژیانی هاوژینیی لەگەڵدا بەکاربێنێت.





ئەم هەواڵە 7666جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad