English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی فەجر بەڕێوەدەچێت
2018-03-17 [04:46 AM]

ZNA – تاران


بە بەشداری بەرهەمی سینەماکارانی جیهان، سی و شەشەمین خولی فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فەجر لە شاری تارانی پایتەختی ئێران بەڕێوەدەچێت.

 

بەبۆنەی تێپەڕبوونی 120 بەسەر سینەمای ئێراندا، فێستیڤاڵی فەجر لە کۆمەڵەی پەردیسی سینەمایی "چارسوو" بەڕێوەدەچێت.

 

پووستەری سەرەکی فێستیڤاڵ بە کەڵک وەرگرتن لە وێنەیەکی کۆنی پەیوەست بە سەردەمی هاتنی سینەما بۆ ئێران، پەردەی لەسەر لادرا.

 

پووستەرەکە لەلایەن لە لایەنی عەلی خورشیدفەڕ، گرافیستی ئێرانی دیزاینی بۆ کراوە و لە درێژەی روانینی کولتووری شووناسەوەیە کە لە پووستەرەکانی دوو خولی پێشووی فێستیڤاڵدا گرینگی پێدرابوو.

 

رەزا میرکەریمی، بەڕێوەبەریی سی و شەشەمین فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فەجر، سەبارەت بەم خولەی فێستیڤاڵ گوتی: فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی فەجر، گرینگترین رووداوی کولتووری و هونەریی ئێران لە ئاستی نێودەوڵەتیدایە کە مێژووییەکی سی و شەش ساڵەی هەیە و لە توانینی نوێی خۆیدا، بەهێزکردنی هاوکاری و دانووستانەکانی کیشوەری ئاسیا و ناوچەیی، بەدواداچوونی کاریگەرییەکانی هاوبەشی سینەمایی، پتەوکردنی لایەنە زانستی و پیشەیی سینەمایی و بەشداریی بەرچاو لە ئاستی دیپڵۆماسی فەرهەنگیدا رەچاودەگرێت. 

 

گوتیشی: یانەی 30 هەزار کەسی فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فەجر و بەشداریی هۆگرانی سینەمایی، خویندکاران، قوتابیان، بنەماڵەی پیشەیی سینەما و دەزگا راگەیاندنە نەتەوەیی و نێودەوڵەتییەکان پاڵپشتێکی گەورەیە بۆ بەڕێوەبردنی پڕشەنگداری ئەم فێستیڤاڵە و پلانی بەشە جۆراوجۆرەکانی فێستیڤاڵ، هەواڵی سازدانی رووداوێکی ستاندارد لە پلەی شیاودا رادەگەیەنێت.  

 

بەڕێوەبەریی سی و شەشەمین فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فەجر گوتی: فێستیڤاڵی ئەمساڵ، گونجاو لەگەڵ ئامانجی نەتەوەیی، ناوچەیی و نێودەوڵەتی خۆی، کۆمەڵێک بەشی جۆراوجۆری لە خۆگرتووە و لە تەنیشت پێشکەشکردنی ئاسۆیەک لە ژانری جیاوازیی سینەمای جیهان و گرینگیدان بە سینەمای جیهانی ئیسلام، وۆرکشۆپی زانستی جۆراوجۆریش تیایدا بەڕێوەدەچێت.

 

رەزا میرکەریمی، لە کۆتایی قسەکانیدا گوتی: بە لەبەرچاوگرتنی سەرکەوتن و پێگەی دوو خولی پێشووی فێستیڤاڵ، لەگەڵ کۆمەڵەی سینەمایی و فێستیڤاڵە جیهانییەکاندا، ئەمساڵ شایەدی پێشنیازی بەربڵاو بۆ بەشداریی لە فێستیڤاڵ بووین. هەروەها بە لەبەرچاوگرتنی بەشداریی ژمارەیەکی زۆر لە میوانانی بیانی لەوانە: بەرپرسانی فێستیڤاڵەکان، بڵاوکەرەوە و کڕیارانی فیلم، بە ڕێژەیەکی بەرچاو لە لایەن فیلمسازە ئێرانییەکانەوە بۆ بەشداریی لە بەشە جۆراوجۆرەکان و بە تایبەت بەشی "چاوخشاندنێک بە سینەمای ئێران" یا "نمایشەکانی بازاڕی نێودەوڵەتی" رووبەڕوو بووین.   

 

سی و پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فەجر لە رۆژانی 19 تا 27ی نیسان، لە چەندین بەشی جۆراوجۆری پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی، لەوانە: بەشی "پێشبڕکێی نێودەوڵەتی" بۆ فیلمە سینەمایی و کورتە فیلمەکان، بەشی دەرەوەی پێشبڕکێی پانۆڕامای سینەمای ئاسیا و وڵاتانی ئیسلامی، بەشی دەرەوەی پێشبڕکێی فێستیڤاڵی فێستیڤاڵەکان، بەشی دیکۆمێنتاریی، بەشی دەرەوەی پێشبڕکێی "نمایشی تایبەت" کە تایبەتە بە چاوخشاندنێک بە فیلمە دیکۆمێنتارییەکانی جیهان، هەروەها بەشی "دارۆلفۆنوون" کە تایبەتە بە دۆزینەوەی بەهرەمەندان، کۆڕ و کۆبوونەوە زانکۆیی و وۆرکشۆپی فێرکاریی بەڕێوەدەچێت.

 

مەنسوور جیهانی





ئەم هەواڵە 7408جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad