English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بورهان خۆشناو سروودێك بۆ عەفرین دەڵێت
2018-03-17 [05:00 AM]

ZNA – ھەولێر


هونەرمەند بورهان خۆشناو، نوێترین بەرهەمی خۆی بە ناوی (عەفرینگراد) بڵاو كردەوە كە بەشێكە لە بەرهەمەكانی ئەلبوومی (نیشتمان).

 

بورهان خۆشناو كە ماوەی ٤٠ ساڵە لە بواری گۆرانی و میوزیكی كوردیدا كاردەكات، وەك خۆی دەڵێت، زیاتر لە ١٥٠ بەرهەمی تۆماركراوی لە گۆرانی، مەقام، سروودی نیشتمانی، لاوك، حەیران و بەرهەمی دیكەی هەیە.

 

لە بارەی دوایین بەرهەمی خۆیەوە، بورهان خۆشناو بە ئاژانسی زاگرۆسی راگەیاند، رۆژی هەینی نوێترین بەرهەمی خۆی بە ناوی (عەفرینگراد) بڵاوكردووەتەوە كە بەشێكە لە ئەلبوومی (نیشتمان).

 

روونیشی كردەوە، ئەلبوومی (نیشتمان) لە هەشت تراك پێكدێت و بەرهەمەكانی دیكەی ئەو هەشت تراكە، لە دوای جەژنی نەورۆز بڵاو دەبێتەوە.

 

خۆشناو، گوتیشی، شیعری شاعیرانی كورد هێمن موكریانی، عەبدوڵڵا پەشێو، غەریب پشدەری، رەنج سەنگاوی و بێبەش پیرۆتی لە ئەلبوومە تازەكەیدا بەكارهێناوە و خۆی ئاوازی بۆ داناون و كۆمپانیای (میلۆدی) تۆماری كردوون.

 

هۆگر سەعید، هێمن حوسێن و كاروان رەمەزان كاری میوزیك و سكوینسەریان كردووە و لەلایەن رۆژگار لەشكرییەوە مۆنتاژكراوە.

 

ئەو هونەرمەندە دەشڵێت، هیچ دەزگا و كۆمپانیا و ناوەندێك سپۆنسەری ئەبلوومەكەی نەكردووە و حەزی كردووە لەسەر ئەركی خۆی، ئەلبوومەكەی بڵاوبكاتەوە.

 





ئەم هەواڵە 7591جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad