English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وێنەیی .. کەسێک لەنێو بازاڕ کوژرا 
2018-03-17 [04:46 AM]

ZNA- ھەولێر 



دوای نیوەڕۆ ئەمڕۆ لەنێو بازاڕای شارۆچکەی حاجیاوا دەستڕێژی گوللە کرا، بەھۆیەوە کەسێک کوژرا و یەکێکی دیکەش برینداربوو.

شۆڕش ئیسماعیل، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند: " کاژێر ٣:٣٠ خولەکی دوانیوەڕۆی شەممە ١٧-٣-٢٠١٨، لەنێو بازاڕی حاجیاوا لەبەرامبەر فەرمانگەی کارەبای کۆن، دەستڕێژی گوللە لە کەسێک کرا، بەھۆیەوە دەستبەجێ گیانی لەدەستدا و یەکێکی دیکەش بەر دەستڕێژییەکە کەوت و برینداربوو".

 

ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ ھەینی تەرمی پیاوێکی تەمەن ٣٤ ساڵ لە ماڵەکەیدا دۆزرایەوە. پۆلیسی راپەڕین لە راگەیێندراوێکدا ھەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە و رایگەیاند، شوێنی فیشەکێکی دەمانچە بەسەر تەرمەکەوە دیارە، بەڵام نازنرێت کوژراوە یان خۆی کوشتووە، بۆ دەستکەوتنی ئەو وەڵامە و وەڵامی چەند پرسیارێک دیکەش تەرمەکە رەوانەی  دادپزیشکی سلێمانی کراوە.

 

بەگوتەی گوتەبێژی پۆلیسی راپەڕین، تاوەکو ئێستا نە لەسەر رووداوەکەی ئەمڕۆ و، نە لەسەر رووداوەکەی دوێنێ ھیچ کەسێک دەستگیرنەکراوە.

سەرچاوە / رووداو
 





ئەم هەواڵە 5512جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad