English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ھاوڵاتیەک بەھۆی ھەورە بروسکە گیانی لەدەستدا 
2018-03-17 [05:09 AM]

ZNA- ھەولێر 


 
دوای نیوەڕۆی ئەمرۆ لە گوندی شێنێی سەر شارۆچکەی ھەڵشۆ جووتیارێک لە کاتی زەوی کێلان بەھۆی ھەورە بروسکە گیانی لە دەستدا . 

لە راگەیندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ھاتووە ، کاتژمێر ١٢ و ٣٠ خولەکی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە گوندی شێنێ سەر بە ناحیەی ھەڵشۆ ھاوڵاتییەک بەناوی ( ر . ب . ق) بەھۆی ھەورە بروسکەوە گیانی لەدەستداوە کە لەدایکبووی ساڵی ١٩٦٨ە و پیشەی کاسب بووە.

لە راگەیندراوەکەی ئاماژە بەوە کراوە : ڕووداوەکە لەکاتێکدا بووە کە ئەو ھاوڵاتییە سەرقاڵی زەوی کێڵان بووە و دواتر ھەورە بروسکە لێیداوە و بەوھۆیەشەوە گیانی لەدەستداوە.

پۆلیسی ڕاپەڕین باسی لەوەشکردووە ‌: پاش توێکاری تەرمی ئەو ھاوڵاتییە ڕادەستی کەسوکاری کراوەتەوە.

ی.ا
 





ئەم هەواڵە 1525جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad