English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرپرسێك لە خانەقین: داعش گەڕاوەتەوە سنوری شارۆچكەكە
2018-03-17 [05:57 AM]

ZNA - هەولێر


بەرپرسی لقی پازده‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ خانه‌قین ئاشكرای كرد، بۆ ده‌ستگیركردنی هاووڵاتییانی كورد حکوومەتی عێراق له ‌به‌غداوه‌ هێز ڕه‌وانه‌ی خانه‌قین ده‌كات وتیشی، داعش گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ سنووری خانه‌قین و  شه‌وی ڕابردوو چوار پۆلیسی سنووریان كوشتووه‌.

جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، به‌رپرسی لقی 15ی پارتی له‌ خانه‌قین رایگه‌یاند، ره‌وشی سنووری شارۆچكه‌ی خانه‌قین هێشتا ئاڵۆزه‌ و  هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌سه‌ر پێشێلكارییه‌كانیان به‌رده‌وامن‌.

وتیشی، دیارده‌یه‌كی دیكه‌ سه‌ری هه‌ڵداوه‌، ئه‌ویش هێنانی هێزه‌ له‌ به‌غداوه‌ بۆ گرتن و ئه‌شكه‌نجه‌دانی خه‌ڵكی كورد، ته‌نانه‌ت له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا به‌ ڕۆژی ڕووناك هه‌ڵیانكۆتاوه‌ته‌ سه‌ر ماڵی مامۆستایه‌ك و خه‌ڵكی خانه‌قین هه‌مووی شایه‌ته‌ یه‌كێكه‌ له‌ كه‌سه‌ باشه‌كانی ناوچه‌كه‌یە، كه‌چی ئه‌شكه‌نجه‌یان داوه‌ و ماڵه‌كه‌ی تاڵان كراوه‌.

به‌رپرسی لقی پازده‌ی پارتی ئاماژەی بەوەكرد، هێنانی هێز له‌ ژێر ناوی جیاوازدا بۆ خانه‌قین یه‌كێكه‌ لەو‌ ڕه‌فتارانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا بۆ سه‌ر كورد، كه‌ بیانوو ده‌هێننه‌وه‌ بۆ ده‌ستگیركردنی هاووڵاتییان و مه‌له‌فیان بۆ دروست ده‌كەن.

جه‌عفه‌ر مسته‌فا روونیشی كردەوە، چه‌كدارانی تیرۆریستی داعش گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ ناوچه‌كه‌ و شه‌وی ڕابردوو په‌لاماری مه‌فره‌زه‌یه‌كی پۆلیسی سنووریی عێراقیان داوه‌ و له‌ ئه‌نجامدا چوار پۆلیس كوژراون، له‌ ناوچه‌كانی حه‌مرین و سه‌عدییه‌ و نه‌فتخانه‌ و مه‌نده‌لی چه‌كدارانی داعش به‌ ئاشكرا هه‌ن و مه‌ترسینه‌ بۆ سه‌ر ناوچه‌كه‌، چونكه‌ به ‌هۆی سه‌رهه‌ڵدانی داعش مه‌ترسی په‌یدا بووه‌ له‌سه‌ر ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی هاتوچۆی به‌غدا ده‌كه‌ن.

 

كەی دی پی.ئینفۆ





ئەم هەواڵە 1309جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad