English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەگەر هەموو رۆژێک چای سەوز بخۆی چی بەسەر جەستەتدا دێت
2018-03-18 [09:56 AM]

هه‌ولێر - ZNA


چای سەوز بەیەکێک لە خواردنەوە سروشتیە باشەکان دادەنرێت و لە چەندین لێکۆڵینەدا باس لەگرنگی ئەم خواردنەوە بەسودە کراوە کە چەندین سودی هەیە بۆ تەندروستی ، لە گرنگترین سودەکانی چای سەوز ئەمانەن:

1- لە توشبون بە شێرپەنجە دەتپارێزێت: چەندین لێکۆڵینە وە ئەوەیان سەلماندوە کە خواردنەوەی ١-٢ کوپ چای سەوز ڕۆژانە دەتپارێزێت لە توشبون لە شێرپەنجە بەتایبەت شێرپەنجەی مەمک .

2- یارمەتی جگەر دەدات بەباشی کاربکات: خواردنەوی چای سەوز ڕۆژانە ڕێگری دەکات لە توشبون بە نەخۆشی چە وری جگەر ،هەروەها دەبێتە هۆی زیاد بونی ئەنزیمێک کە بەرپرسیارە لە نەهێشتنی ژەهر لە جگەردا.

3- کێشی لەش دادەبەزێنێت: چای سەوز بەهۆی ئەوەی کە کافاینی تێدایە یارمەتی سوتاندنی چەوری لەش دەدات بەمەش رێگری دەکات لە زیادبونی کێشی لەش.

4- دەبێتە هۆی نەهێشتنی قەبزی: چای سەوز یارمەتی کرداری هەرس دەدات ئەو کێشانەی هەرس ناهێڵێت کە هۆکارن بە توشبون بە قەبزی.

5- لە توشبون بە شەکرەی جۆری ٢ دەتپارێزێت: چای سەوز یارمەتی دابەزاندنی شەکرەی بەرزی خوێن دەدات . بەپێی لێکۆڵینەوەیەک کە ژاپۆن ئەنجامدراوە ، باس لەوە کراوە خواردنەوەی چای سەوز %٤٢ لە توشبون بە شەکرەی جۆری ٢ دەتپارێزێت.

6- خەمۆکی ناهێڵێت: چای سەوز ترشی ئەمینی تێدایە کە ڕێگری دەکات لە قەلەقی و خەمۆکی.

7- لەناوبەری بەکتریاو ڤایرۆسە: چای سەوز دژە بەکتریا و دژە ڤایرۆسە هەروەها دەبێتە هۆی بەهێز بونی سیستەمی بەرگری لەش.





ئەم هەواڵە 8371جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad