English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زیانە مەترسیدارەکانی ڕاگرتنی میز
2018-03-18 [11:22 AM]

هه‌ولێر - ZNA



‌راگرتنی میز یەکێکە لەو هەڵە گەورانەی ڕۆژانە ئەنجامی دەدەین و لە داهاتوودا زیانەکانی دەردەکەوێت، چونکە میز ڕاگرتن دەبێتە هۆی لاوازکردنی ماسولکەکانی ناو میزەڵدان، لەئەنجامدا لەگەڵ چونە تەمەندا ناتوانیت بە ئاسانی میزبکەیت.

یەکێکی تر لە زیانەکانی ئەم نەریتە توشبوونە بە ئیلتیهابی ڕێڕەوی میز بەهۆی کۆبونەوەی بەکتریا و پیسی لەناویدا، ئەمەش جگە لەوەی ڕاگرتنی میز و دواخستنی بۆ ماوەیەکی زۆر دەبێتە هۆی زۆر نەخۆشی مەترسیداری وەک ئاوسان و ئیلتیهابی میزەڵدان و بەردی گورچیلە.

لەکۆتایدا پێویستە بزانیت توانای ڕاگرتنی میز لە یەکێکەوە بۆ یەکێکی تر جیاوازە بەهۆی قەبارە و هەستیاری میزەڵدان و بڕی ئەو ئاوەی دەیخۆیتەوە، بەڵام پێویستە هەمیشە زیانەکانی ئەم نەریتەت لەبیربێت.
 





ئەم هەواڵە 8119جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad