English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوێنێ لە شاری بەغدا سێیەم دیداری گەشتیاری عێراق دەستی پێکرد و ماوەی دوو رۆژ دەخاینێت
2018-03-18 [04:57 AM]

ZNA-هەولێر


شاندێکی باڵای ھەرێمی کوردستان، کە پێکھاتبوو لە بەرێزان نەورۆز مەولود وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار و نەوزاد ھادی پارێزگاری ھەولێر و مەولەوی جەبار سەرۆکی دەستەی گەشت و گوزاری ھەرێمی کوردستان و بەرێوەبەری گشتی گەشت و گوزاری ھەر سێ شاری ھەولێر و دھۆک و سلێمانی و زیاتر لە نوێنەری (٦٠) کۆمپانیای ھەرێمی کوردستان بەشداریان لەم دیداردا کرد.


نەورۆز مەولود وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار وتارێکی گرنگی پێشکەش کرد و باسی لە گرنگی بواری گەشت و گوزار کرد و گوتی: ھەرێمی کوردستان خاوەنی چەندین شوێنی گەشتیارییە، بۆیە ئێمە ھەوڵ دەدین گەشتیار لە دەرەوەی عێراق راکێشین و لە ھەمان کاتدا ھەموو ئاسانکاری بۆ ھاتنی گەشتیار بۆ ھەرێمی کوردستان ئەنجام دەدین.


لەم دیدارەدا نەورۆز مەولود و شاندی یاوەری چەندین کۆبوونەوەیان لەگەڵ بالێوزی وڵاتانی تورکیا و سربیا و تونس وڵاتانی تر ئەنجام دا بەمەبەستی تاوتیۆکردنی چۆنیەتی بوژاندنەوەی کەرتی گەشت و گوزار و سوود وەرگرتن لە ئەزموونیان لەم بوارە و ھەروەھا کردنەوەی گەشتی راستەوخۆی نێوان کوردستان و ئەم وڵاتانە و ھەروەھا کۆبوونەیان لەگەڵ سەرجەم کۆمپانیاییەکانی گەشت و گوزاری عێراق ئەنجامدا، کە تیایدا باس لە چۆنیەتی ھاتنی گەشتیاران کرا بۆ ھەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکان، لەم کۆبوونەوەیەدا دەرئەنجامی باشی ھەبوو لە پێناو دووبارە بوژاندنەوەی کەرتی گەشت و گوزاری ھەرێمی کوردستان.


لە كۆتایی كارەكانی رۆژی یەكەمدا نەورۆز مەولود وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار و شاندی یاوەری لەگەڵ بەرێز حەمود موحسین یەعقوبی سەرۆكی دەستەی گەشت و گوزار عێراق كۆبووە، لەم كۆبوونەوەیە چەندین تەوەری گرنگ تایبەت بە بواری گەشت و گوزار باس كرا و لەسەر چەند خاڵێكی گرنگ رێكەوتن.





ئەم هەواڵە 1699جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad