English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ساڵح موسلم: یەپەگە كۆڵ نادات
2018-03-18 [08:59 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

هاوسه‌رۆكی پێشووی په‌یه‌ده‌ دەڵێت شەڕڤانە کوردەکان لە عەفرین کشاونەتەوە پاش ئەوی ‌هێزەکانی تورکیا و هاوپەیمانەکانی چوونە ناو شارەکەوە.

 

ساڵح موسلم، لە ئەوروپاوە ڕۆژی یەکشەمەم لە سەر تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند کە کشانەوە لە عەفرین مانای ئەوە نییە کە یەپەگە کۆڵ بدات، گوتی خەبات بەردەوام دەبێت و گەلی کوردیش بەردەوام دەبن لە بەرگری کردن لە خۆیان.

 

تورکیا دەڵێت هێزەکانی و هێزە هاوپەیمانەکانی ئۆپۆزسیۆی سوریا بە تەواوەتی عەفرینیان کۆنترۆل کردووە ئەو شوێنەی کە دوو مانگە هەوڵی گرتنی دەدات.

 

ڕێکخراوەی چاودێری مافەکانی مرۆڤی سوریای دەلێت ژمارەیەک لە شەڕڤانان ئامادە نین شارەکە جێبهێڵن و هێشتا شەڕ دەکەن.

 

voa





ئەم هەواڵە 1963جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad