English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خيانه‌تى 16ى ئۆكتۆبه‌ر، 18ى ئازارى به‌دواى خۆيدا هێنا
2018-03-18 [09:50 AM]

نووسینی: دڵشاد مەلوود


رووداوه‌كان خێرا تێده‌په‌ڕن، دوێنێ عه‌فرينى قه‌ڵاى به‌رخودان بوو، ئه‌مڕۆ سوپاى توركيا گه‌يشته‌ ناوى. دوێنێى نزيك، زياتر له‌ 20 هه‌زار پێشمه‌رگه‌ فه‌رمانى به‌رگرييان پێدرابوو له‌ كه‌ركووك، به‌ڵام به‌ هۆى خيانه‌تى به‌شێك له‌ به‌رپرسانى يه‌كێتييه‌وه‌، ره‌نج و خوێن و شه‌ونخوونى هه‌زاران پێشمه‌رگه‌ به‌ با درا..
به‌ڵێ.. رووداوه‌كان هه‌رچه‌نده‌ خێراش تێپه‌ڕن، به‌ڵام وه‌ك مێژووى كورد، مه‌حكوومن به‌ دووباره‌ بوونه‌وه‌. سه‌يرى رابردووى ميله‌ته‌كه‌مان بكه‌ين، با ئاوڕ له‌ شۆڕشه‌ يه‌ك له‌ دواى يه‌كه‌كانمان بده‌ينه‌وه‌، ده‌بينين ئه‌وه‌ى سه‌دان ساڵه‌ پێوه‌ى گيرۆده‌بووين، له‌ ئێستادا له‌ هه‌موو كات زياتر به‌رجه‌سته‌يه‌.
ئێمه‌ وه‌ك عه‌قڵى ده‌سته‌جه‌معى، نه‌مانتوانى هه‌ڵه‌كانى رابردوومان وه‌ك خۆيان بخوێنينه‌وه‌ و وانه‌يان لێوه‌ربگرين.
له‌ كه‌ركووك ئامۆزاكان وه‌ك يه‌زدانشێر خيانه‌تيان له‌ ميربه‌درخان كرد و سه‌نگه‌ريان بۆ دوژمن چۆڵكرد، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌ به‌ڵكو بوونه‌ چاوساغى دوژمن بۆ داگيركردنى كه‌ركووك، ئه‌و شاره‌ى هه‌زاران رۆڵه‌ له‌ پێناويدا گيانيان به‌خت كرد و سه‌ده‌يه‌كه‌ له‌ ژێر داگيركاريدايه‌..
دواى كه‌وتنى كه‌ركووك، ئاماژه‌كان روون بوون، كه‌ چيديكه‌ رێگه‌ى سه‌ركه‌وتنى هه‌ژموونى كورد نادرێت. به‌شار ئه‌سه‌د يه‌كه‌م كه‌س بوو، گوتى: ئه‌وه‌ى له‌ كه‌ركووك روويدا، له‌ سوورياش دژى كورده‌كان دووباره‌ ده‌بێته‌وه‌. به‌ڵام ئێمه‌ گوێمان پێ نه‌دا.. يه‌په‌گه‌ و په‌يه‌ده‌، بيريان له‌وه‌ نه‌كرده‌وه‌، كه‌ بێده‌نگى دنيا له‌ هه‌مبه‌ر كه‌ركووك، له‌ هه‌ر ئان و ساتێكدا بێت له‌ عه‌فرين و كوبانێ و  جه‌زيرى و قاميشلۆش دووباره‌ ده‌بێته‌وه‌.
ئه‌وان نه‌يانويست له‌وه‌ تێبگه‌ن، كه‌ كورد ته‌نيا ده‌بێت پشت به‌ خۆى ببه‌ستێت و هێلكه‌ى نه‌كاته‌ سه‌به‌ته‌ى دوژمنه‌كانييه‌وه‌.
بينيمان له‌ شه‌و و رۆژێكدا رووسه‌كان عه‌فرينيان به‌جێهێشت و گڵۆپى سه‌وزيان بۆ توركيا هه‌ڵكرد.. پيلانه‌كه‌ له‌ عه‌قڵى يه‌په‌ده‌ و يه‌په‌گه‌ گه‌وره‌تربوو.. له‌و ماوه‌يه‌دا، يه‌په‌گه‌ و په‌يه‌ده‌ هه‌وڵيان نه‌دا لانيكه‌م له‌گه‌ڵ ميله‌ته‌كه‌يان ئاشت ببنه‌وه‌ و زيندانييه‌ سياسييه‌كانى كورد ئازاد بكه‌ن، ده‌ستى برايه‌تى بۆ له‌شكرى رۆژ و هێزى پێشمه‌رگه‌ى رۆژئاوا درێژ بكه‌ن.. هه‌رسووربوون له‌سه‌ر سڕينه‌وه‌ و ئينكارى لايه‌نه‌ سياسييه‌كانى كورد جگه‌ له‌وانه‌ى له‌ بازنه‌ى خۆياندان.. نه‌يانتوانى سوود له‌ ئه‌زموونى تێكشكان و به‌ده‌سته‌وه‌دانى كه‌ركووك وه‌ربگرن.. ئه‌نجامه‌كه‌شى چاوه‌ڕوانكراوو بوو..
به‌ڵێ راسته‌ به‌رگرى دلێرانه‌ له‌ لايه‌ن كچان و كوڕانى كورده‌وه‌ كرا، به‌ڵام ئه‌و به‌رپرسيارێتييه‌ له‌ ئه‌ستۆى سه‌ركردايه‌تى ئه‌و لايه‌نانه‌يه‌، كه‌ دواى 59 رۆژ له‌ قوربانيدانى خه‌ڵك، له‌ نيوه‌شه‌ودا بڕيارى به‌جێهێشتنى شاريان دا و عه‌فرينيان رووبه‌ڕووى ره‌وشێكى دژوارتر كرده‌وه‌.





ئەم هەواڵە 3352جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad