English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فیلمێک پێنج هەفتەیە لە رێزبەندی یەکەمدایە
2018-03-19 [11:25 AM]

ZNA – هەولێر


هەفتانە لیستی فیلمە پڕداهاتەکانی ئەمریکای باکوور بڵاودەکرێتەوە و لەم هەفتەیەدا، فیلمێک بۆ هەفتەی پێنجەم لە رێزبەندی یەکەمدا مایەوە.

 

فیلمی ئەکشن و سەرکێشی "بلاک پانسەر" لە یەکەم هەفتەی نمایشکردنیدا بڕی ١٩٢ ملیۆن دۆلاری ئەمریکیی بەدەستهێنا و لە رێزبەندی یەکەمدا هات، لە هەفتەی دووەمدا بە کۆکردنەوەی ١٠٨ ملیۆن دۆلار، لە رێزبەندی یەکەمدا مایەوە.

 

هەفتەی سێیەم رابردووە ئەم بەرهەمە بڕی زیاتر لە ٦٥ ملیۆن دۆلاری بەدەستهێنا و لە رێزبەندی یەکەمدا مایەوە، هەفتەی رابردوو بە کۆکردنەوەی زیاتر لە ٤١ ملیۆن دۆلار، لە هەمان رێزبەندیدا مایەوە.

 

ئەم بەرهەمە سینەماییە لەم هەفتەیەدا بە کۆکردنەوەی ٢٧ ملیۆن دۆلار، لە رێزبەندی یەکەمدا مایەوە.

 

لەم بەرهەمە سینەماییەدا، هەریەکە لە چادویک بۆزمان، مایکل بی. جۆردان و لۆپیتا نیونجۆ رۆڵی سەرەکی دەگێڕن و لە دەرهێنانی ریان کۆجلەرە.

 

ئەم بەرهەم سینەماییە ئێستا لە زۆربەی هۆڵە سینەماییەکانی ئەمریکا و جیهان نمایشدەکرێت.





ئەم هەواڵە 7249جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad