English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پۆستەری بەشی روانگەی رۆژهەڵات لە فیستیڤاڵی فەجر
2018-03-19 [12:00 PM]

ZNA – هەولێر


پۆستەری بەشی "روانگەی رۆژهەڵات" لە فیستیڤاڵی جیهانی فیلمی فەجر لە تاران ناسێندرا.

 

ئەمساڵ لە بەشەدا پانۆڕامای سینەمای ئاسیا و وڵاتانی ئیسلامی لە میانەی سی و شەشەمین خولی فیستیڤاڵی جیهانی فیلمی فەجر، 12 فیلم لە وڵاتانی چین، ڤێتنام، ئازەربایجان، عێراق، جۆرجیا، کازاخستان، هیندستان، فەڵەستین، ژاپۆن، مەنگۆلیا، کوەیت و سووریا نمایش دەکرێن.

 

ئەمساڵ لە فیستیڤاڵەکەدا، هەندێک لە فیلمەکانی بەشی ئاسیا و وڵاتانی ئیسلامی یەکەمین نمایشی ئاسیایی خۆیان لەم فیستیڤاڵەدا دەبینن.   

 

سی و شەشەمین خولی فیستیڤاڵی جیهانی فیلمی فەجر لە رۆژانی 19 تا 27ی نیسانی 2018 بەشداریی سینەماکاران، رۆژنامەنووسان، رخنەگران و میوانانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان لە چەندین بەشی جۆراوجۆری پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی، کۆڕ و کۆبوونەوەی زانکۆیی و وۆرکشۆپی فێرکاریی لە کۆمەڵەی پەردیسی سینەمایی "چارسوو" لە شاری تاران بەڕێوەدەچێت.

 

مەنسوور جیهانی





ئەم هەواڵە 7789جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad