ZNA- ھەولێر
لەگەڵ ئەوەی لە ئێستادا لەسەرتاسەری جیھان مۆبایل بە شێوەیەکی زۆر بەکاردەھێندرێت , بەڵا ھەندێک جار کارەساتی لێدەکەوێتەوە .
بەپێی ھەواڵێکی پێگەی سکای نیوز , کچێکی ھیندی تەمەن ١٨ ساڵ بەھۆی بەکارھێنانی مۆبایل گیانی لەدەستداوە .
لەھەواڵەکە ھاتووە , کچەکە قسەی لەگەڵ یەکێک لە ھاوڕێکانی دەکرد لەو کاتەش مۆبایلەکەی لەسەر شەحن بووە و لەم کاتەش مۆبایلەکە تەقیووەتەوە .
لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە , لەسەرەتا کچەکە رەوانەی نەخۆشانە کراوە , بەڵام دواتر لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.
یاسین ئەحمەد
سەرچاوە / سکای نیوز
ئەم هەواڵە 65332جار خوێندراوەتەوە |