English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نەتەوه یەکگرتووەکان راھێنانێکی تایبەتی بۆ رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنیی هەرێم ئەنجام دا
2018-03-19 [08:13 AM]

ZNA- سلێمانی


 

ئۆفیسی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ ھاریکاری عیراق (یونامی)، بەگوێرەی بەرنامەی خۆی تایبەت بە پشتگیریی تەکنیکی بۆ ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە ھەرێمی کوردستان، "ڕاھێنانی تایبەت سەبارەت بە ئامادەکردنی ڕاپۆرتی سێبەر بۆ دەستەکانی ڕێککەوتننامەکان: پەیماننامەی سیداو" لە سلێمانی، ئەنجام دا.

 

نوێنەری ٢١ ڕێکخراوی ناحکومی لە سلێمانی، بەشدارییان لەو ڕاھێنانە کرد، کە تێیاندا ١٢ بەشداربووی ژن و ٩ بەشداربووی پیاوی لەخۆگرتبوو. ئامانجی ڕاھێنانەکە بریتیی بوو لە بەرەوپێشبردنی تواناکانی بەشداربوان لە کۆکردنەوە و شیکارکردنی زانیاری و داتای پێویست بۆ ئامادەکردنی ڕاپۆرتی سێبەر بۆ لیژنەی سیداو.

 

دواکاتی پێشکەشکردنی راپۆرتی سێبەری پەیماننامەی قەڵاچۆکردنی ھەموو جۆرەکانی جیاکاری دژی ژنان (سیداو) ١ی شوباتی ٢٠١٨ بوو، بەڵام تائێستا پێشکەش نەکراوە.

 

لە دەستپێکی کردنەوەی ڕاھێنانەکە، نوێنەری ئۆفیسی مافەکانی مرۆڤ، بەڕێز زیتۆ سیانی، ڕۆڵی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بەرزنرخاند لە برەودان و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ لەڕێگەی پەیوەندییان لەگەڵ دەستە پەیوەندیدارەکانی ڕێککەوتننامەی مافەکانی مرۆڤ.

 

خاتوو سۆما یاسین، یەکێک لە بەشداربوان، ئاماژەی بەوەدا کە ڕاھێنانەکە زۆر سوودبەخش بوو بۆ ئامادەکردنی ڕاپۆرتی سێبەر بۆ لیژنەی سیداو. ھەروەھا گووتی: "بەشداری ڕێکخراوە ناحکومییەکان لەم قۆناغی پرۆسەکەدا پڕبایەخە، ئەمە باشترین دەرفەتە بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی کە بابەتەکانی تایبەت بە ڕێکخراوە ناحکومییەکان دەبنە بەشێک لەو بابەتانەی کە تیشکیان بخرێتەسەر لەکاتی گفتوگۆی نێوان لیژنەکە و ووڵاتی ئەندام".

 

گروپەکە بەنیازیشە ڕاپۆرتەکانی سێبەر ئامادەبکات بۆ ڕاپۆرتەکانی داھاتووی عێراق بۆ ڕیککەوتننامەی نێودەوڵەتی سەبارەت بە مافە مەدەنی و سیاسییەکان کە دواکاتی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ەیە و پەیماننامەی دژی ئەشکەنجە کە دواکاتی ئابی ٢٠١٩ەیە.





ئەم هەواڵە 256جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad