English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمەریکا نیگەرانی زۆری خۆی لە بارەی ڕەوشی عەفرین راگه‌یاند
2018-03-19 [08:47 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

هێزەر ناوەرت گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئەمڕۆ دووشەممە ڕاگەیاندنێکی لە بارەی ڕەوشی عەفرین و خەڵکە ئاوارەکەی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا نیگەرانی زۆری وڵاتەکەی ڕاگەیاندووە.

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ده‌ڵێت، "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا زۆر نیگەرانە سەبارەت بەو ڕاپـۆرتانەی لە ماوەی 48 کاژمێری ڕابردوودا لە شاری عەفرینەوە هاتوون. پـێدەچێت زۆربەی دانیشتوانی شارەکە کە زۆربەیان کوردن، شارەکەیان چۆڵکردبێت لە ژێر هەڕەشەی هێرشی هێزەکانی لەشکری تورکیا و هێزەکانی ئۆپـۆزسیۆن کە تورکیا پشـتیوانیان دەکات. ئەمە هێندەی دیکە نیگەرانیـیەکان لەسەر ڕەوشی مرۆیی لە ناوچەکە زیادەکات، لەگەڵ ئەمەش ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاپـۆرتیان کردووە خەڵکە ئاوارەکەی عەفرین کە بە سەدان هەزار کەسن، ئێستا بە پەلە پـێویستیان بە پەناگە و پـێداویسـتیـیە سەرەکیـیەکانیانە. هەروەها نیگەرانین سەبارەت بەو ڕاپـۆرتانەشی باس لە تاڵانکاری لە ناو شاری عەفرین دەکەن. ئێمە بەردەوام نێگەرانی قوڵی خۆمان لە بارەی ڕەوشی عەفرین بۆ کاربەدەستانی تورکیا دووبارکردووەتەوە.

 

وتیشی، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا داوا لە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات لە باکوری ڕۆژئاوای سوریا، لەوانە تورکیا، ڕووسیا، ڕژێمی سوریا، بوار بە ڕێکخراوە مرۆیـیە نێودەوڵەتیـیەکان بدەن و کار ئاسانیـیان بۆ بکەن تاوەکو یارمەتی بە پەلە بۆ ئەو خەڵکە بگەیەنن کە لە تاو توندوتیژی ئاوارەبوون، وە بەرنامەیەک بە هەماهەنگی دابنرێت بۆ ئەوەی هەرچی زووە ئەو خەڵکە بە خواستی خۆیان و بە سەلامەتی بۆ شاری عەفرین بگەڕێنەوە. ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا هێشتا وابەستەیە بەوەی دەستبەجێ و بە تەواوی بڕیاری ژمارە 2401 ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان جێبەجێبکرێت کە تیایدا داوای ڕاگرتنی شەڕ لە سەرانسەری سوریا دەکات بۆ ماوەی بە لایەنی کەم 30 ڕۆژ.

 

باسی له‌وه‌ش كرد، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە ناوچەی باکوری ڕۆژئاوای سوریا کارناکات کە عەفرینی لێـیە. ئێمە هێشتا وابەستەین بەرامبەر تورکیای هاوپەیمانمان لە ناتۆ لە نیگەرانیـیە ئاسایشیـیە شەرعیـیەکانی. هەروەها وابەستەین بە شەڕی دژی داعش و هاوبەشەکانمان لە هێزەکانی سوریای دیموکرات لە ڕۆژهەڵاتی سوریا. ئەو شەڕەی لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوو لە ڕۆژئاوای سوریا لە ئارادایە، بە عەفرینیشەوە، سەرنجی لەسەر شەڕی دژی داعش لاداوە و بواری بە داعش داوە لە هەندێک ناوچە خۆی دروستبکاتەوە. ئەمە مەترسیـیەکی پەرەسەندووی ڕژدە. داوا لە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان لە سوریا دەکەین سەنگی بخەنە سەر ئەم هەڕەشە ئێجگار گەورەیەی لە لایەن داعشەوە هەیە."

 

VOA





ئەم هەواڵە 2587جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad