English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌لحویت: هۆزه‌عه‌ره‌به‌كانی عه‌فرینمان ئاگادار كرده‌وه‌ و سه‌روماڵی كورده‌كان بپارێزن
2018-03-19 [08:54 AM]

ZNA - هه‌ولێر


دوای ئەوەی سوپای تورکیا و هێزه‌كانی عەفرینیان داگیر کرد، بەو هۆیەشەوە نزیکەی یەک ملیۆن کورد ئاوارە بوون، گوته‌بێژی هۆزه‌عه‌ره‌به‌كانی مووسڵ دەڵێت، داوامان لە هۆزەعەرەبەکان کردووە سەروماڵی کوردەکان لە عەفرین بپارێزن، لەسەر داوای ئێمەیش کۆمەڵێک کەس دەستگیرکران کە ماڵە کوردەکانیان تاڵان دەکرد.

 

مزاحم شێخ ئه‌لحویت، گوته‌بێژی هۆزه‌عه‌ره‌به‌كانی مووسڵ، رایگه‌یاند، دوای ئاواره‌بوونی كورد له‌عه‌فرین شێخی هۆزه‌عه‌ره‌به‌كانی عه‌فرینمان ئاگادار كرده‌وه‌ و داوامان لێكردن سه‌روماڵی كورده‌كان بپارێزن، بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌ی مه‌زهه‌بی و نه‌ته‌وه‌یی له‌ ناوچه‌كەدا‌ روونه‌دات.

 

مزاحم شێخ ئه‌لحویت گوتیشی، دوای داواكاری ئێمه‌ هۆزه‌كان ده‌ستیان بە لێكۆڵینەوە ‌کرد وژماره‌یه‌ك كه‌سیان ده‌ستگیركرد كه‌ ماڵ وحاڵی كوردیان تاڵان ده‌كرد و دواتریش ئه‌و كه‌سانەیان‌ راده‌ستی دادگا و لایه‌نی پێوه‌ندیدار کرد.

 

باسی له‌وه‌ش كرد، ئێمه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌ ناده‌ین دەستدرێژی بکرێتەسەر کورد، دەبێ برایه‌تی نێوان كورد وعه‌ره‌ب بپارێزرێ، وەک چۆن هەرێمی کوردستان دەرگای بۆ عەرەبەکان کردەوە وەهایش ئێمە بەردەوام دەبین و، لە پێوەندی دەبین لەگەڵ هۆزەعەرەبەکان تا سەروماڵی کوردەکان بپارێزن.

 

Kdp.info





ئەم هەواڵە 1888جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad