English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نه‌وزاد هادی: ئه‌ی بۆچی بۆ كه‌وتنی كه‌ركوك ماته‌مینی ڕانه‌گه‌یه‌نرا
2018-03-20 [11:59 AM]

ZNA-هەولێر


نه‌وزاد هادی، پارێزگاری هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: له‌دوای ڕووداوه‌كانی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر دۆخی كوردستان هه‌ر بۆخۆی خراپه‌، بۆیه‌ ئێمه‌ پێشتر هه‌ر بڕیارمان دابوو ته‌نها ئاگری نه‌ورۆز بكه‌ینه‌وه‌،چونكه‌ ئاگری نه‌ورۆز له‌هه‌ر قۆناغێكدا بێت كورد كردوویه‌تیه‌وه‌ و مانای ڕوبه‌ڕووبونه‌وه‌ی دوژمن و به‌رگری دێت.

پارێزگاری هه‌ولێر گوتیشی: به‌ڵام هه‌ندێك شت هه‌یه‌ له‌ده‌سه‌ڵاتی پارێزگار نیه‌، ڕاگه‌یاندنی ماته‌مینی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌ نه‌ك هی پارێزگاره‌كان.

نه‌وزاد هادی ئه‌وه‌شی گوتی: ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌ كه‌وتنی شاری كوردییه‌ به‌ڵێ ئێمه‌ش وه‌ك كورد هاوخه‌مین، به‌ڵام كه‌ركوكیش شاری كوردییه‌ ئه‌ی بۆچی بۆ كه‌وتنی كه‌ركوك ماته‌مینی ڕانه‌گه‌یه‌نرا.





ئەم هەواڵە 3709جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad