English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
داعش ھێرشی کردە سەر حەشدی شەعبی
2018-03-21 [08:28 AM]

ZNA- ھەولێر


له‌ سنوورى قه‌زاى خورماتوو، ئه‌مشه‌و داعش هێرشيكرده‌ سه‌ر هێزێكى حه‌شدى شه‌عبى و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى سه‌خت له‌ نێوانياندا روويدا.

به‌ گوێره‌ى زانيارى سه‌رچاوه‌ ئه‌منييه‌كان، هێرشه‌كه‌ى داعش به‌ توندترين هێرشى له‌و شێوه‌يه‌ هه‌ژمار ده‌كرێت، كه‌ له‌ سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه‌دا كرابێته‌ سه‌ر حه‌شدى شه‌عبى، دواى ئه‌وه‌ى مانگى رابردوو هێرشێكى خوێناويان كرده‌ سه‌ر حه‌شد و زياتر له‌ 20 چه‌كدارى حه‌شد كوژران.

هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، ئێواره‌ى دوێنێدا له‌ سه‌ر رێگه‌ى داقووق-خورماتوو، له‌ نزيك گوندى مهاوش، په‌لامارى پاسێك درا، كه‌ سه‌رنشينه‌كانى گه‌شتيار بوون و به‌ره‌و به‌غدا ده‌گه‌ڕانه‌وه‌ و له‌ ئاكامدا 6 هاووڵاتى كوژران و 21 هاووڵاتى ديكه‌ بريندار بوون.

هێرشه‌كانى داعش بۆ سه‌ر حه‌شدى شه‌عبى و هێزه‌ ئه‌منييه‌كانى عێراق، دواى ئه‌وه‌ دێت كه‌ له‌ كۆتايى مانگى ديسێمبه‌رى رابردوودا حه‌يده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق سه‌ركه‌وتنى يه‌كجاره‌كى به‌سه‌ر داعشدا راگه‌ياند.





ئەم هەواڵە 7669جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad