English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نەتەوە یەکگرتووەکان داوا له‌ توركیا ده‌كات پێشێلکارییەکان بوەستێنێت
2018-03-21 [01:06 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لە تورکیا کرد کۆتایی بە حاڵەتی باری نائاسایی بهێنێت کە بۆ ماوەی 20 مانگە ڕایگەیاندووە و ئەنقەرەی تۆمەتبار کرد بە تۆمەتی دەستگیرکردنی بە کۆمەڵ و دەرکردنی هاوڵاتیان لە کارەکانیان و پێشێلکارییەکانی دیکە کە هەندێک کات گەیشتۆتە ئاستی سزادانی بە کۆمەڵ.

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا وتی ڕاپۆرتەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان هیچ بنەمایەکی دروستی نییە.

ئۆفیسی مافەکانی مرۆڤ لە نەتەوە یەکگرتووەکان وتی، لە دوای هەوڵی کودەتاکەی ساڵی 2016 ەوە، تورکیا 160 هەزار کەسی دەستگیرکردووە و ژمارەیەکی هاوشێوەی دیکەی لە کارەکانیان دوورخستۆتەوە.

نەتەوە یەکگرتووەکان وتی ئەم هەڵمەتەی تورکیا کاریگەرییەکی خراپی هەبووە لەسەر کۆمەڵگەکە بەوەی کە دەریخستووە هەر کەسێک دژایەتی بکات سزا دەدرێت.

هەروەها ئۆفیسەکەی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان وتیشی ئەو حاڵەتی باری نائاساییەی کە ڕەجەب تەیب ئەردۆگان ڕایگەیاندووە دوای هەوڵی کودەتاکە و هێشتا جێبەجێ دەکرێت بۆ بیانوو هێنانەوە بووە بۆ ئەشکەنجەدانی زیندانیان و دەست وەردان لە کاری دادگادا.

ڕاپۆرتەکە دەڵێت پێویستە لەسەر تورکیا " بەخێرایی باری نائاسایی کۆتایی پێبێنێت و بگەڕێتەوە سەر کاری ئاسایی دەزگاکان و فەرمانڕەوایی یاسا."

 

voa





ئەم هەواڵە 4801جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad