English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وتەبێژی حكومەتی عێراق رەتیدەكاتەوە حەشدی شەعبی لەنێو شاری كەركوكدا بێت
2018-03-21 [08:30 AM]

ZNA- هەولێر


لە لێدوانێكدا سەعد حەدیسی وتەبێژی حكومەتی عێراق، رەتیكردەوە، چەكدارانی حەشدی شەعبی لە نێو شاری كەركوكدا بن و رایگەیاند، ھیچ ھێزێك لە نێو شاردا نیە و دۆسێی ئەمنی تەنیا لە دەستی پۆلیسی ناوخۆ دایە.


ئەم لێدوانەی حەدیسی لەكاتێكدایە، رۆژانە ژمارەیەكی زۆری پۆلیسی فیدڕاڵی و دەزگای دژە تیرۆری عێراق لە نێو شاری كەركوكدا دەبینرێن و مەعن سەعدی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەكانی دژە تیرۆریش بەناوی بەرپرسی دۆسێی ئەمنی پارێزگای كەركووك لێدوان دەدات.


دوای رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر و داگیركردنی كەركووك و خورماتوو، شاری كەركووك كراوەتە سەربازگەی ھێزە جیاجیاكانی عێراق.





ئەم هەواڵە 11668جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad