ZNA-هەولێر شاندی په‌رله‌مانی کوردستان له پاریسی پایه‌ته‌ختی فه‌ڕه‌نسـا، به‌شداریی له مه‌ڕاسیمی پیرۆزکردنی جه‌ژنى نه‌ورۆز و پێشانگای مه‌رگه‌ساتی عه‌فرین کرد.
له یاده‌که‌دا ژماره‌یه‌ک سیناتۆر و په‌رله‌مانتار و سه‌رۆکی شاره‌وانیی پاریس و سه‌رۆکی ئه‌نیستیتۆی کوردی له پاریس و باڵیۆزی عێراق و ڕه‌وه‌ندی کوردی هه‌رچوار به‌شی کوردستان به‌شداربوون.
سه‌ره‌تا پێشانگایه‌ک کرایه‌وه كه چه‌ندین وێنه‌ی مه‌رگه‌ساتی عه‌فرینی له‌خۆ گرتبوو،پاشان ژماره‌یه‌ک وتار پێشکه‌ش کران.
دكتۆر جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی، جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مانى كوردستانیش له وته‌یه‌كدا وێڕای پیرۆزکردنی جه‌ژنی نه‌ورۆز، ئاماژه‌ی به کاره‌ساتی عه‌فرین و داگیرکاریی که‌رکووک و یاده‌کانی ئادارو نه‌ورۆز کرد.
ئەم هەواڵە 2464جار خوێندراوەتەوە |