ZNA-هەولێر له چوارچێوه‌ی دیدار و کۆبوونه‌وه‌کانی شاندی په‌رله‌مانی کوردستان، له باڵه‌خانه‌کانی په‌رله‌مانی فه‌ڕه‌نسا، کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک په‌رله‌مانتاری فه‌ڕه‌نسی که پێکهاتبوو له سه‌رۆکی گرووپی دۆستایه‌تیی فه‌ڕه‌نسی کوردی و ئه‌ندامانی گرووپه‌که به‌ڕێوه‌چوو.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا به‌گرنگییه‌وه باس له ئامانجی دروستبوونی گرووپی دۆستایهیتی فه‌ڕه‌نسی کوردی کرا.
شایه‌نی باسه ئه‌و گرووپه ماوه‌یه‌کی که‌مه دروستبووه‌و بیست و شه‌شی ئه‌و مانگه یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ی خۆی ده‌کات و له هه‌ژده ئه‌ندامی په‌رله‌مانی فه‌ڕه‌نسی پێکهاتووه و ژماره‌یه‌ک په‌رله‌مانتاری دیكه‌ش به‌نیازی به ئه‌ندامبوونن له‌و گرووپه.
له دیداره‌که‌دا، باس له پڕۆسه‌ی سیاسیی کوردستان و گفتوگۆی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و پێشێلکارییه ده‌ستوورییه‌کان کرا که له‌لایه‌ن حکومه‌تی عێراقه‌وه کراون.
شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش و ئامانجه‌کانی ڕیفراندۆم ته‌وه‌رێکی دیكه‌ی کۆبوونه‌وه‌که بوون.
سه‌رۆک و ئه‌ندامانی گرووپه‌که، باوه‌ڕ و خواستی خۆیان نیشاندا که سه‌ربه‌خۆیی کوردستان جگه له‌وه‌ی مافی خه‌ڵکی کوردستانه، باشترین ڕێ و ڕێگه‌ى چاره‌سه‌رییه و سه‌ربه‌خۆیی کوردستان ده‌بێته هۆکاری ئارامی ناوچه‌که و دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ی مه‌رگه‌سات و جینۆساید.
ئەم هەواڵە 1654جار خوێندراوەتەوە |