English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەكەكە بۆ پارچەكانی كوردستان: ھەمووتان واز لە شوڕش دژی داگیركەرانتان بھێنن و شوڕشەكانتان بۆ دژیەتی توركیا بگوڕن
2018-03-22 [09:31 AM]

نووسینی : ھەكار ھەركی


پەكەكە بۆ پارچەكانی كوردستان: ھەمووتان واز لە شوڕش دژی داگیركەرانتان بھێنن و شوڕشەكانتان بۆ دژیەتی توركیا بگوڕن

لە نێوترین داواكاری پەكەكەدا ھاتووە: دەبێت ھەرچوار پارچەی كوردستان دژی توركیا شوڕش بكەن!
ئەی ئێران و عێراق و سوریا چی ؟ 

دوای ئەوەی چوار ھاوڵاتی باشوور بە بیانوی ھەبوونی پەكەكە لە ناوچەكانیان لەلایەن توركیاوە شەھیدكران و حكومەتی ھەرێم داوای لە پەكەكە كرد كە ناوچە گوندنشینەكان دووربكەوێتەوە و چیدیكە نەبێتە بیانوی بوردومانەكانی سوپای توركیا بۆ سەر ناوچە شاخاویەكانی ھەرێمی كوردستان، سەرحەد وارتۆ، وتەبێژی كۆما جڤاكێن كوردستان (كەجەكە – باڵی سەربازی پەكەكە) لە وڵامدا دەلێت: ئێمە ھەرێم چوڵناكەین و ھەرێمی كوردستانە بۆ ئێمەش ھەرچوارپارچەی كوردستان وەك یەكە و دەبێت ھەرچوارپارچەی كوردستان دژی توركیا بوەستنەوە و شوڕش بكەن(بەبێ ئەوەی ناوی ئێران و سوریا و عێراق بھێنێت).

پێشتر  لە بابەتێكدا باسم لەوەكردبوو كە پەكەكە تەنھا لە باشوور دروشمی كوردستان و كوردی ھەڵگرتووە، ئەوەتا لە باكور ھەدەپ و لە رۆژھەڵات كودار و لە رۆژئاوا ھێزەكانی سوریای دیموكرات، ھیچكامیان مولكی كوردیان پێوە نیە و شیعاری كوردیان ھەڵنەگرتووە.

ئەمە لە كاتێكدایە ھەرێمی كوردستان بەدەست ھێزە كوردیەكانەوە بووە و بەر لە داگیركرانی كوردستان %٩٥ زیاتری خاكی ھەرێم لەژێر دەستی پێشمەرگە بوو.

پەكەكە پێیوایە دەبیت ھەموو خەباتی كورد لە باكور و باشور و رۆژھەڵات و رۆژئاوای كوردستان لە دژیەتی توركیا بچوك بكاتەوە ھەربوویە وەزیری دەروەی توكیا ئەمرۆ ئاماژەی بوەكرد كە ھێرشی توركیا بۆسەرعەفرین بەھۆی دەستێوەردانی پەكەكەوە بووە لەناو كوردانی سوریا، توركیا پێیوایە پەكەكە شوڕشی سوریای لە دژایەتی (بەشار)ـەوە گوڕی بۆ دژایەتی توركیا.

گەلانی سوریا و بەتایبەت كوردلە باكوری سوریا قوربانی دەستی بەشار ئەسەد و حافز ئەسەدی باوكین نەك توركیا كەچی پەكەكە ھاوپەیمانی ڕژێمی ئەسەدە.

گەڵانی ئێران و بەتایبەتی كورد لەم وڵاتە قوربانی دەستی ڕژێمی كوماری ئیسڵامین و رۆژ نیە گەنجێكی كورد نەخریتە بەر غەزەبی سێدارەی كوماری ئیسلامیەوە، كێشەی رۆژھەڵاتیەكان ئێرانە نەك توركیا بەلام پەكەكە سنوور بۆ ئێران دەپاڕێزێت.

ھەرێمی كوردستان بە درێژایی مێژوو لەلایەن حكومەتەكانی عێراقەوە زوڵمی لێكراوە، ئەنفال و ھەلەبجە و بالیسان و گوڕی بە كومەڵ و تەعدا لەلایەن حكومەتی عێراقەوە كراوەتە سەر كورد لە باشوور نەك حكومەتی توركیا بەلام پەكەكە لە شنگال ھاوحوكمی حەشدی شەعبیە و عێراقە.

ئەوەی كە دەبێت دژی توركیا بوەستێتەوە تەنھا باكوری كوردستانە چونكە توركیا لەم ولاتە كورد دەكوژێت، بەلام لە واقعدا لەوێ ئەردوگان نیوەی دەنگی كوردی ھەیە.

بویە دەبێت پەكەكە لەوە تێبگات كە شوڕش لەدژی توركیا لە باكور پێویستە نەك باشور و رۆژھەڵات و رۆژئاوا، بەلام دیفاكتۆ دەلێت"پەكەكە لە باكور دژی توركیا نیە و لە پارچەكانی دیكە موزایدەی شورش دژی توركیا بە كورد دەفرۆشێتەوە".

لە رووداوەكانی عەفرین زیاتر روونبووە چونكە بەر لە ئۆپەراسیۆنی چلە زەیتۆن بۆ داگیركردنی عەفرین، بەرپرسانی قەندیل ھەڕەشەی گوستنەوەی شەڕیان بۆ باكور دەكرد، دواتر توركیا عەفرینی داگیركرد و بەم زوانە دەچێتە منبج و شنگالیش كەچی پەكەكە لە قەنیلەوە خەریكی ھەڕەشە و لێدوانی میدیاییە.

ھەكار ھەركی





ئەم هەواڵە 3832جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad