English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کەش و هەوای ناوچەکانی هەرێمی کوردستان
2018-03-23 [11:10 AM]

ZNA-هەولێر


كەشناسی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە ئەنجامی كاریگەری نزمە پاڵە پەستۆی ڕۆژهەڵاتی دەریای سپی ناوەڕاست پێشبینی دەكرێت لەسەرەتای هەفتەی داهاتوودا هەرێمی كوردستان شەپۆلێكی بارانی بەلێزمە بیگرێتەوە.

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا، ئاشكراشی كردووە، سبەی شەممە 24-3-2018 هەرێمی كوردستان دەكەوێتە ژێر كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی ڕۆژهەڵاتی دەریای سپی ناوەڕاست، بۆیە ئاسمان لەتەواوی شارەكانی هەرێم هەور دەبێت لە گەڵ بوونی بارانی بەلیزمە و بروسكە لە ناوچە جیاجیاكانی هەرێمدا.

ئاشكراشی كرد، لەگەڵ بوونی بارانی بەلێزمە لە ناوچە جیاجیاكان، هەورە بروسكە-ش دەبێت.

 

هەروەها ئەوەشخراوەتەڕوو، بە هۆی زۆری خێرایی با ئەگەری بەرزبوونەوەی خۆڵ  هەیە، نزمترین پلەی گەرماش لە نێوان (13 بۆ 18) پلە دادەبێت، گەرمترین-یش (25 بۆ 27) پلەی سەدی دەبێت.

 

 





ئەم هەواڵە 3463جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad