English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق هاوردەکردنی ئه‌م شته‌ قەدەخەیکرد
2018-03-24 [09:51 AM]

ZNA - هەولێر


گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگه‌یاند: هاوردەکردنی ماسی بەستووی قەدەخەکرد.

حەمید نایف، گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق لە راگەیێندراوێکدا دوێنێ رۆژی هەینی 23-3-2018 رایگەیاند: وەزارەتی کشتوکاڵ هاوردەکردنی ماسی بەستووی لە هەموو دەروازە سنوورییەکان قەدەخەکرد، به‌لام تاوەکو ئێستاش دیارنییە بڕیارەکە هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە یان نا.

حەمید ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد: قەدەخەکردنی ماسی بەستووی، بەمەبەستی پاڵپشتیکردن لە بەرهەمی ناوخۆ و پاڵپشتی وەزارەتی کشتوکاڵ بۆ "کەرتی سامانی ماسی.

لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە هەموو دەروازە سنووری و لایەنە پەیوەندیدارەکان لەو بڕیارە ئاگادارکراونەتەوە.





ئەم هەواڵە 6490جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad