English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یەکەم دەرکەوتنی ئەمیتاب باچان لە دوای نەخۆشکەوتنی
2018-03-22 [03:32 AM]

ZNA - هەولێر


ئەکتەری سینەمایی سینەمای بۆلیوود، ئەمیتاب باچان، لە دوای نەخۆشکەوتنی، وێنەی نوێی بڵاوکرایەوە.

 

ئەو ئەکتەرە سینەماییە وێنەی نوێی خۆی لەرێگەی لاپەڕەکانی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکردەوە و نووسیوەتی "ماڵ کە خۆشەویستیی تێدایە".

 

بەم دواییە چەند راپۆرتێک لە میدیاکاندا بڵاوکرانەوە کە باری تەندروستیی ئەو ئەکتەرە جێگری نییە و نەخۆشکەوتووە و بەهۆیەوە لە نەخۆشخانە ماوەتەوە.

 

یەکێک لە راپۆرتەکان بڵاویکردبووەوە کە لە کاتی وێنەگرتنی یەکێک لە دیمەنەکانی نێو فیلمە نوێیەکەی بەناوی "Thugs of Hindostan" لە شاری جۆدبۆر، لە هۆش خۆی چووبوو.

 

پێشتر لە دوای سەردانی ئەکتەری سینەمایی، ئەمیتاپ باچان بۆ نەخۆشخانە، دەنگۆیەکی زۆر لەبارەیەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکرایەوە.

 

بەهۆیەوە ئەو ئەکتەرە بۆلیوودییە، لەرێگەی هەژمار و لاپەڕە فەرمییەکانی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، هۆگرانیی دڵنیاکردەوە کە باری تەندروستیی باشە و سەردانی بۆ نەخۆشخانە تەنها بۆ ئەنجامدانی پشکنینی گشتیی رۆتینی بوو.

 

میدیاکانی هیندستان بڵاوینکردووە، باچان بەهۆی پشت ئێشەوە سەردانی نەخۆشخانەی کردووە و لە دوای وەرگرتنی چارەسەری دووبارە گەڕایەوە ماڵەوە.

 

بەم دواییە بڵاوکرایەوە، کە ئەو ئەکتەرە تەمەن ٧٥ ساڵە باری تەندروستیی باش نییە ئازاری زۆرە.

 

باچان بە ناودارترین ئەکتەری سینەمایی لە هیندستان دەناسرێت و جگە لە هیندستان، لە جیهان و تەنانەت لە کوردستانیش هۆگری زۆری هەیە.    





ئەم هەواڵە 7465جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad