English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جۆنی دیپ لە فیلمێکی ئەنیمەینشندا رۆڵدەگێڕێت
2018-03-22 [04:03 AM]

ZNA - هەولێر


ئەکتەری سینەمایی ئەمریکی، جۆنی دیپ بە دەنگ رۆڵی یەکێک لە کەسایەتییەکانی نێو فیلمێکی ئەنیمەیشندا دەگێڕێت.

 

فیلمەکە بەناوی "Sherlock Gnomes"ـە کە لە جۆری فیلمە ئەکشن و کۆمێدییەکانە و هەوڵ بۆ ئەوە دەدات گرێی چیرۆکی رۆمیۆ و جولیێت بدۆزێتەوە.

 

ئەو ئەکتەرە جیهانییە لە دوای حەوت ساڵ دابڕان لە رۆڵگێڕان بە دەنگ لە فیلمە ئەنیمەشنەکاندا، جارێکی دیکە ئەم ئەزموونە دووبارە دەکاتەوە.

 

جگە لە دیپ، هەریکە لە ئیمێلی بلانت، جێمس مکافوی و ماری جی بلایج و چەندی ئەکتەری دیکە تێیدا بەشدارن.

 

دەرهێنەری سینەمایی جۆن ستیفنسۆن، کاری دەرهێنانی بۆ ئەم بەرهەمە دەکات کە پێشتر کاری دەرهێنانی بۆ فیلمی ئەنیمەیشن "Kung Fu Panda" کردووە.





ئەم هەواڵە 7840جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad