English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پۆستەری بەشی پێشبڕکێی نێودەوڵەتیی فێستیڤاڵی فیلمی فەجر ناسێندرا
2018-03-22 [05:39 AM]

ZNA – تاران


پۆستەری بەشی "سینەمای سەعادەت" کە تایبەتە بە بەشی پێشبڕکێی نێودەوڵەتی لە فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فەجر ناسێندرا کە گڕافیستی ئێرانی حمیدڕەزا بیەدەقی دیزاینی کردووە.

 

ئەمساڵ لە بەشی پێشبڕکێی نێودەوڵەتی بۆ فیلمە سینەمایی و کورتە فیلمەکان، لە میانەی سی و شەشەمین خولی فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فەجر، 15 فیلمی سینەمایی و 15 کورتە فیلم لە وڵاتانی عێراق، تورکیا، ئیتالیا، چین، هەنگاریا، سلۆڤێنیا، کازاخستان، ئەفغانستان، کۆریای باشوور، بەریتانیا، ئەڵمانیا، میسر، فەڕەنسا، فەلەستین، تایوان، هیندستان، جۆرجیا، رووسیا و لوبنان بە هاوڕێیەتیی لەگەڵ 3 فیلمی ئێرانی نمایش دەکرێن.

 

بە پێی یاساوڕێسا نوێیەکانی ئەم فێستیڤاڵە کە دوو ساڵ پێش ئێستا پلانی بۆ داڕێڕا و لەبەرچاوگیراوە، فیلمەکانی بەشی پێشبڕکێی نێودەوڵەتی لە ناو ئەو فیلمانە هەڵدەبژێردرێن کە تاکوو ئێستا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوەندیی ئاسیا نمایش نەکرابێتن و بۆ یەکەمین جار لە فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فەجر نمایش بکرێن. 

 

ئەمساڵ هەندێک لە فیلمەکانی ئەم بەشە یەکەمین نمایشی ئاسیاییان لەم فێستیڤاڵەدا دەبێت.

 

لەم ناوەندەدا چەندین فیلم یەکەمین نمایشی نێودەوڵەتییان لە فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فەجر دەبێت و بۆ یەکەمین جار لە دەرەوەی وڵاتی خۆیان و لەم فێستیڤاڵەی ئێران نمایشدەکرێن.

 

پێنج دادوەری بیانی و دوو دادوەری ئێرانی فیلمە بڵندە سینەمایی و کورتە فیلمەکانی ئەم بەشە هەڵدەسەنگێنن.

 

لەم بەشەی فێستیڤاڵدا، یەک تەندیسی سیمورغی زێڕین بە باشترین فیلم و هەروەها پێنج سیمورغی سیمین لە لقەکانی دەرهێنان، سیناریۆ، ئەکتەری پیاو، ئەکتەری ئافرەت و خەڵاتی تایبەتی دەستکەوتی هونەریی لە یەکێک لە بوارەکانی وێنەگرتن، مونتاژ، موزیک، دیزاینی جلووبەرگ و یا دیزاینی شانۆ پێشکەش دەکرێن.

 

سی و شەشەمین خولی فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فەجر بە بەڕێوەبەرایەتی سینەماکاری ئێرانی رەزا میرکەریمی و بە بەشداریی بەرهەمی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان لە چەندین بەشی جۆراوجۆری پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی، لە رۆژانی 19 تا 27ی نیسانی 2018 لە کۆمەڵەی سینەمایی پەردیسی "چارسوو" لە شاری تاران بەڕێوەدەچێت.

 

مەنسوور جیهانی





ئەم هەواڵە 7582جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad