English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەشی سینەمای ئیتالیا لە فێستیڤاڵی فەجر بەڕێوەدەچێت
2018-03-22 [07:55 AM]

ZNA - تاران


حەوت فیلمی سینەمای لە بەشی "چاوخشاندنێک بە سینەمای ئیتالیا" لە سی و شەشەمین فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فەجر لە تاران نمایش دەکرێن.

 

فیلمەکان بریتین لە: فیلمی سینەمایی "Little Tito and the Aliens" لە دەرهێنانی پاولۆ لیویا راندی، فیلمی سینەمایی "The Laplace’s Demon" لە دەرهێنانی جیۆردانۆ جیولیۆی، فیلمی سینەمایی "The Law" لە دەرهێنانی ساڵواتۆرە فیکارا و پیکونە، فیلمی سینەمایی "A Ciambra" لە دەرهێنانی یۆناس کارپینیانو، فیلمی سینەمایی "The Order of Things" لە دەرهێنانی ئاندرێ سگرێ، فیلمی سینەمایی "Where the Shadows Fall" لە دەرهێنانی ولنتینا پێدچینی و فیلمی سینەمایی "Equilibrium" لە دەرهێنانی وێنچێنزۆ مارا.

 

لەم کۆمەڵە فیلمە، فیلمێکی سینەمایی لە بەشی پێشبڕکێی، دوو فیلمی سینەمایی لە بەشی "چرای خەیاڵ"، فیلمێکی سینەمایی لە بەشی "نمایشی تایبەت" و هەروەها ئەو فیلمانەی کە ماوەتەوە لە بەشی "چاوخشاندنێک بە بەرهەمەکان" نمایش دەکرێن.

 

بەشی "چاوخشاندنێک بە سینەمای ئیتالیا" چەند مانگێک پێش ئێستا بەرنامەی بۆ داڕێژڕاوە و بە هاوکاری وەزارەتی رۆشنبری ئێتالیا و باڵیۆزخانەی ئەم وڵاتە لە تاران بەڕێوەدەچێت.

 

میوانانی تایبەت لە ئیتالیا بۆ بەشداریی لە سی و شەشەمین خولی فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فەجر، بەڕێوەبردنی ۆرکشۆپی فێرکاریی لە زانکۆکان و بەڕێوەچوونی شەوی ئیتالیا سەردانی وڵاتی ئێران دەکەن. 

 

فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فەجر بە بەڕێوەبەرایەتی سینەماکاری ئێرانی رەزا میرکەریمی و بەشداریی بەرهەم و دادوەران، دەرهێنەران، رۆژنامەنووسان، رخنەگران و میوانانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان لە چەندین بەشی جۆراوجۆری پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی، لە رۆژانی 19 تا 27ی نیسانی 2018 لە کۆمەڵەی پەردیسی سینەمایی "چارسوو" لە شاری تاران بەڕێوەدەچێت.

 

مەنسوور جیهانی





ئەم هەواڵە 7687جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad