English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لیۆناردۆ دیکاپریۆ لە رۆڵی لینیندا
2018-03-24 [03:58 AM]

ZNA – هەولێر


بەم دواییانە دەنگۆی رۆڵبینینی ئەکتەری سینەمایی ئەمریکی، لیۆناردۆ دیکاپریۆ، بۆ رۆڵی سەرۆکی پێشووی یەکێتیی سۆڤێت، لینین بڵاوکرایەوە و ئەگەری ئەوە هەیە ئەو دەنگۆیە ببێتە راستی.

 

بەرهەمهێنەرانی فیلمی سینەمایی "مێشکی لینین" بەنیازن گوفتوگۆ لەگەڵ ئەو ئەکتەرە سینەماییە بکەن بۆ ئەوەی رۆڵی لینین لە فیلمەکەدا بگێڕێت.

 

بە بڕوای بەرهەمهێنەران ئەو ئەکتەرە زۆر هاوشێوەی لینینە کو خۆیشی بە رەچەڵەک رووسییە.

 

فیلمەکە باس لە کۆپیکردنی کەسایەتی لینین دەکات بۆ ئەوەی بنێردرێتە ئەمریکا و لەوێ شۆڕشی پرۆلیتاری بەرپا بکات.

 

پێشتر ماڵپەڕی رووسیا ئەلیوەم بڵاویکردەوە، دیکاپریۆ بە دەزگاکانی راگەیاندنی راگەیاندووە، ئەو دەخوازێت رۆڵی کەسایەتی ڤلادیمێر لینین لە فیلمێکی سینەماییدا بگێڕێت و لاری نییە رەگەزنامەی رووسی وەربگرێت.

 

راشیگەیاندووە، ئەو رووسیای خۆشدەوێت هۆکاری حەزی بۆ رۆڵی لینین بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە شێوەی ئەو لە شێوەی لینین دەچێت.

 

دیکاپریۆ، لە ساڵی ٢٠١٠ لە سەردانیدا بۆ رووسیا، لەگەڵ ڤلادیمێر پۆتین کۆبووەوە و ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، داپیری لە رووسیا لە دایکبووە و لەوێش ژیاوە.

 

دیکاپریۆ یەکێک لە ئەکتەرە ناودارەکانی سینەمای هۆلیوود و لەرێگەی فیلمی سینەمایی "تایتانیک" ناوبانگی دەرکرد و لەرێگەی فیلمی سینەمایی "زە رێڤینانت" خەڵاتی ئۆسکاری وەک باشترین ئەکتەر وەرگرت.

 

جگە لە کاری سینەمایی، دیکاپریۆ وەک چالاکوانێکی بواری پاراستنی ژینگە ناسراوە و بۆ ئەم مەبەستەش لە ساڵی 1998 رێکخراوێکی دامەزراندووە.

 

دیکاپریۆ پارساڵ فیلمێکی دیکۆمێنتاری لەبارەی گۆڕانکارییەکانی کەش و هەوا بەرهەمهێنا، تێیدا چاوپێکەوتنی لەگەڵ چەندین سەرکرد و شارەزایان لە جیهاندا بەرهەمهێناوە.





ئەم هەواڵە 4432جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad