English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ماریۆن کوتیار بەشداری لە فیلمێکی رووسیدا دەکات
2018-03-24 [04:44 AM]

ZNA – هەولێر


خانمە ئەکتەری سینەمایی فەڕەنسی، ماریۆن کوتیار، بەشداری لە فیلمێکی رووسیدا دەکات و بەم نزیکانە بەرهەمدێت.

 

فیلمەکە لەبارەی دوایین رۆژەکانی شاعیری رووسی، سێرگی یسینینە و لە جۆری فیلمی پۆلیسی و دراماییە.

 

ئەم بەرهەمە سینەماییە کلیم شیبینکۆ کاری دەرهێنانی بۆ دەکات و لە ساڵی 2019 لە سینەماکاندا نمایشدەکرێت.

 

ئەم فیلمە تیشک دەخاتە سەر بابەتی خۆکوشتی ئەو شاعیرە ناودارە رووسییە.

 

بڕیارە لەم بەرهەمەدا، کوتیار رۆڵی خۆشەویستە سەماکارە ئەمریکییەکەی یسینین بگێڕیت و لەمبارەیەوە بەرهەمهێنەران لە گفتوگۆدان لەگەڵی.

 

کوتیار، لە بواری شانۆ، تەلەڤزیۆن و سینەما کاری کردووە و خەڵاتی ئۆسکار وەک باشترین ئەکتەر وەرگرتووە.





ئەم هەواڵە 7408جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad