English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هاریسۆن فۆرد لەگەڵ ئیندیانا جۆنز بەردەوامدەبێت
2018-03-24 [05:27 AM]

ZNA – هەولێر


ئەکتەری سینەمایی ئەمریکی، هاریسۆن فۆرد کە لە تەواوی بەشەکانی زنجیرەی فیلمی سینەمایی "ئیندیانا جۆنز"ـدا رۆڵی گێڕاوە، بڕیارە لە نوێترین بەشیدا بەشداربێت.

 

ستیڤن سپێلبێرگ، کاری دەرهێنانی بۆ بەشی پێنجەمی ئەم بەرهەمە سینەماییەدا دەکات و هاریسۆن فۆرد وەک بەشەکانی پێشوو رۆڵی شوێنوارناس دەگێڕێت.

 

ئەم بەشە نوێیە تاوەکو ئێستا ناوی ئاشکرا نەکراوە، بڕیارە لە 19 تەمموزی 2019 نمایشبکرێت.

 

دوایین بەشی ئەم زنجیرە فیلمە لە ساڵی 2008 بەرهەمهات و پێشوازییەکەی بەرچاوی لێکرا.

 

یەکەم بەشی ئەم بەرهەمە سینەماییە لە ساڵی 1981، بەشی دووەمی لە ساڵی 1984 و بەشی سێیەمی لە ساڵی 1989 بەرهەمهات.

 

چوار بەشی پێشووی ئەم بەرهەمە سینەماییە، زیاتر لە دوو ملیار دۆلاری ئەمریکی داهاتی لەسەرتاسەری جیهاندا بەدەستهێناوە.





ئەم هەواڵە 7366جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad