English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خانمە ئەکتەرێکی ئەمریکی ماڵئاوایی لە ژیان کرد
2018-03-25 [03:45 AM]

ZNA – هەولێر


خانمە ئەکتەری ئەمریکی و پاڵەوانی زنجیرەی تەلەڤزیۆنیی " Prison Break"، دوشون مۆنیک براون، لە تەمەنی ٤٩ ساڵیدا ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

 

میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردووەتەوە، ئەو خانمە ئەکتەرە بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لەدەستدا.

 

دوشون، هەفتەی رابردوو بەهۆی هەبوونی ژان لە سینگی، گەیێندرایە نەخۆشخانە و لە دوای چەند رۆژێک لە گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە گیانی لەدەستدا.

 

ئەو ئەکتەرە ، رۆژی هەینی لە نەخۆشخانەی سانت جێمس ئۆلمپیاد لە شیکاگۆ گیانی لەدەستدا.

 

ئەو ئەکتەر جگە لە بەشداریکردن لە زنجیرەی تەلەڤزیونی، لە چەند فیلمێکی سینەماییشدا بەشداربووە، لەوانە فیلمی "شیکاگۆ فایەر".





ئەم هەواڵە 7453جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad