English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکی ئەکادیمیای ئۆسکار تۆمەتی گێچەڵی سێکسی رەتدەکاتەوە
2018-03-25 [04:16 AM]

ZNA – هەولێر


سەرۆکی ئەکادیمیای هونەر و زانستی سینەما "ئۆسکار"، تۆمەتی گێچەڵ سێکسی بۆ سەر خانمە سینەماکارەکان رەتدەکاتەوە.

 

گۆڤاری ڤاریتی، رۆژی شەممە بڵاویکردووەتەوە، جۆن بایلی، ئەو تۆمەتە رەدەکاتەوە کە خراوەتە پاڵی گوایە بەر لە ١٠ ساڵ لە کاتی وێنەگرتنی فیلمێک، بە شێوازێکی ناشیرین دەستی لە ئەکتەرێک داوە.

 

بایلی، جگە لەو پۆستەی، وەک دەرهێنەر و وێنەگری سینەمایی ناسراوە و ماوەی ٥٠ ساڵ کار لە سینەمادا کردووە.

 

بەم دواییە بابەتی گێچەڵ و دەستدرێژی سێکسی  دەنگدانەوەی زۆری لە هۆلیوودا هەبوو و ژمارەیەک سینەماکار بەهۆیەوە تۆمەتەبار کراون.

 

تۆمەتباری سەرەکی بەرهەمهێنەری سینەمایی، هارڤی وینستاینە کە زۆرترین تۆمەتەی لەمبارەیەوە لەلایەن خانمە ئەکتەرەکانەوە ئاراستە کراوە.

 

هەر ئەمساڵ ئەکتەری سینەمایی کیسی ئیفلیک، لە لیستی بەشداربووان لە ئاهەنگی بەخشینی خەڵاتەکانی ئۆسکار دوورخرایەوە.

 

ئەو ئەکتەرە سینەماییە هەرچەند براوەی خەڵاتی ئۆسکاری باشترین ئەکتەربوو لە خولی پارساڵدا لەرێگەی فیلمی سینەمایی "Manchester by the sea"، بەڵام ئەمساڵ لەم چالاکییە سینەماییەدا ئامادە نەبوو.

 

بڕیاربوو ئیفلیک ئەمساڵ خەڵاتی ئۆسکاری باشترین ئەکتەر ببەخشێت، بەڵام تەنانەت رێگەی پێنادرا لە ئاهەنگەکەش ئامادە بێت.

 

هۆکاری دوورخستنەوەی ئەو ئەکتەرە لەم ئاهەنگە، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە بەم دواییە ئەویش تۆمەتی ئەوەی خرایە پاڵ کە لەگەڵ کۆمەڵێک سینەماکاری دیکە دەستدرێژی سێکسیی کردووەتە سەر خانمە ئەکتەرەکان.

 

 





ئەم هەواڵە 7510جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad