English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کۆمپانیای ئۆبێر کامیۆنێکی خۆهاژۆی بەرهەمهێنا
2018-03-25 [04:48 AM]

ZNA – هەولێر


کۆمپانیای ئۆبێر، کامیۆنێکی خۆهاژۆی بەرهەمهێناوە و یەکەم گەشتی لەنێو ئەمریکادا ئەنجامدەدات.

 

کامیۆنەکە بەپێی سیستەمی پێشکەوتوویUber Freight  کاردەکات کە هاوکاری شوفێر دەبێت لە گەشتە دوورودرێژەکاندا.

 

"ئۆتۆ" یەکێک لەو کۆمپانیانەیە کە پەرەی زۆری بە تەکنەلۆژیای خۆهاژۆ بۆ کامیۆن و ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان داوە.

 

هەروەها کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی خۆهاژۆ لەسەرتاسەری جیهاندا، پێکەوە کار بۆ سەرخستنی ئەو داهێنانە نوێیە دەکەن.

 

بۆ ئەم مەبەستە کۆمپانیای ئێنتل لەگەڵ کۆمپانیای توێتا پێکەوە کار بۆ سیستەمێک بەناوی "Automotive Edge Computing Consortium" دەکەن.

 

هەردوو کۆمپانیا لەسەر ئەوە رێککەوتوون زانیاری نێوانیان بۆ سەرخستنی سیستەمی نوێ بۆ ئۆتۆمبێلی زیرەک بگۆڕنەوە، وەک دروستکردنی نەخشە و باشترکردنی تەکنەلۆژیا لە پێناویدا.

 

جگە لەو دوو کۆمپانیا گەورەیە، چەندین کۆمپانیای دیکە لەسەر ئەو هاوکارییە و گۆڕینەوەی زانیاری رێککەوتوون.

 

پێشتر چەند کۆمپانیایەکی گەورە کاریان لەسەر ئەم تەکنەلۆژیایە کردووە، لەوانە کۆمپانیای گوگڵ کە کار لەسەر ئەم جۆرە ئۆتۆمبێلانە دەکات، بەڵام پێشتر ئاماژەی بۆ ئەوەکردبوو، ئەوان ناخوازن ببن بە کۆمپانیایەکی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل، بەڵکو تەنها دەخوازن کار لەسەر پڕۆژەکە بکەن و سیستەمی خۆهاژۆیی بۆ ئۆتۆمبێل پەرەپێبدەن.

 

ئەو کۆمپانیایە چەند جارێک ئۆتۆمبێلەکانی لە شەقامە سەرەکییەکاندا تاقیکردووەتەوە و ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، ئەم ئۆتۆمبێلە تاقیکردنەوەکانی بە دروستی ئەنجامدەدات، بەڵام زۆر جار ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە شوفێر لێیدخوڕن کێشەی بۆ دروست دەکەن، بەهۆی ئەوەی پابەندی رێنماییەکان و سیستەمی هاتووچۆ نین.

 

جگە لە کۆمپانیای گوگڵ، کۆمپانیای ئەپڵیش سەرقاڵی کارکردنە لەسەر ئەو داهێنانە نوێیە، بەڵام بەشێوەیەکی تەواو نهێنی کاری لەسەر دەکات.

 

زۆربەی کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل ئۆتۆمبێلی خۆهاژۆی لەمجۆرەیان بەرهەمهێناوە، بەڵام بە بەردەوامی کاری لەسەر دەکەن و زۆربەیان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە ئەوان بەنیازن بەشێوەیەکی بەرفراون لە دوای ٢٠٢٠ـەوە بیخەنە بازاڕەکانەوە.

 

رۆژ لە دوای رۆژ بەرهەمهێنان و بەکارهێنانی ئۆتۆمبێلی خۆهاژۆ، لە خەونەوە دەبێت بە راستی، لەم رووەوە رووسیاش هەوڵی زۆر دەدات.

 

پارساڵ لە مۆسکۆی پایتەختی رووسیا، ریگەیەکی تایبەت بە بەکارهێنانی ئۆتۆمبێلی خۆهاژۆ دروستکراوە، بۆ ئەوەی ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلانەی تێدا تاقیبکرێتەوە.

 

هەرچەند درێژی رێگاکە ٤٠٠ مەترە، بەڵام چەندین هێمای هاتووچۆ و چواررێیان و شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێل لەخۆدەگرێت.

 

مۆسکۆ، تاقیکردنەوە لەسەر چوار ئۆتۆمبێل دەکات، بۆ ئەوەی لە ئایندەدا لە شەقامە سەرەکییەکاندا کاریان پێبکرێت.

 

لەلایەکی دیکەوە رووسیا بڕی ١٥ ملیۆن دۆلاری ئەمەریکی بۆ گرنگیدان بە کەرتی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی کارەبایی تەرخانکردووە.

 

 

 





ئەم هەواڵە 39499جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad