ZNA- ھەولێر
تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک داوای لێبوردن لەبەکارھێنەرانی دەکات بەھۆی دزە کردنی زانیاری تایبەتی زیاتر لە ٥٠ ملیۆن بەکارھێنەری.
ئەمڕۆ تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لەرێگەی راگەیندراوێک کە لە رۆژنامەکانی بەریتانیا بڵاوکرایەوە داوای لێبوردنی لە بەکارھێنەرانی کرد بەھۆی دزەکردنی زانیاری تایبەتی زیاتر لە ٥٠ ملیۆن کەس لە بەکارھێنەرانی.
لە راگەیندراوەکە ھاتبوو , ئەم دزەکردنە پێشێل کردنی متمانەی نێوان ئێمە و بەکارھێنەران بوو و ھەرگیز جارێکی دیکە دووبارە نابێتەوە .
لەماوەی رابردوو بەھۆی دزەکردنی زانیاری زیاتر لە ٥٠ ملیۆن کەس کۆمپانیای فەیسبووک رووبەرووی رەخنەیەکی زۆر توند بوویەوە و ھەروەھا بەھای پشکەکانی لە بازاڕی ئابووری بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزی و زیاتر لە ٥٨ ملیار دۆلار زیانی بەرکەوت.
یاسین ئەحمەد
سەرچاوە/ سکای نیوز
ئەم هەواڵە 60820جار خوێندراوەتەوە |