English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خۆپیشاندن یان تێکدان ؟
2018-03-25 [08:36 AM]

نووسینی: دڵشاد مەولوود


له‌ هه‌موو روويه‌كه‌وه‌، ميلله‌ت مافى خۆيه‌تى خۆپيشاندان ئه‌نجامبدات و داواى مافی رەوای خۆی بکات. میللەت حەقی خۆیەتی لە نەبوونی کارەبا و ئاو و موچە و خوێندن و خزمەتگوزاری و ھەموو ئەو شتانەی پێویستن بۆ ژیان و گوزەرانی رۆژانەی خۆپيشاندان بکات و داوای مافی خۆی لە دەسه‌ڵات بکات، بەڵام ئەمانەی ئەمڕۆ بينیمن لە ناوخۆپيشانده‌ران، ئەندام پەرلەمان و کاندیدی خولی داھاتووی پەرلەمانيان تێدابوو، هه‌روه‌ها ھه‌ندێک کەسی وام بینی کە بە ٤ و٥ ئۆتۆمبێل ھاتووچۆ دەکەن، خۆ نیازەکەشیان دیارە و باش لە نیەتیان تێدەگەین، بەڵام سەیر لەوە دایە خیانەتی ١٦ ئۆکتۆبەر کرا که‌رکوکی دڵی کوردستان بە خەنجەری ژەھراوی لە پشتەوە بە چاوساغی و ھاوکاری کاڵفامەکان داگيرکراو چەندین پێشمه‌رگه‌ و هاووڵاتى شه‌هيد و برينداربوون و هه‌زاران هاووڵاتى ديكه‌ش ئاواره‌ بوون، بەڵام کەسم نەبينی خۆپێشاندان بکات! خورماتوو تاڵانكرا و زۆرينه‌ى ماڵه‌ كورده‌كانى سووتێنران و ئێستاش رۆژانه‌ هه‌ڵده‌كوترێته‌ سه‌ر ماڵى هاووڵاتيانى كورد له‌ كه‌ركووك و ناوچه‌كانى ديكه‌ و ته‌نانه‌ت ده‌ست له‌ نامووسى خه‌ڵكيش ناپارێزن، بەڵام کەسمان نەبینی خۆپيشاندان بکات، ئایا داگیرکردنی دڵی کوردستان و کوشتن و ئیھانە کردن و ئەتک کردنی ناموسی کچ ودایکانمان ئەوندەی نەدەھێنا خەڵک داوای بەسزاگەیاندنی ئەوخیانەتکارانە بکات، كه‌ خيانه‌تيان له‌ شه‌هيدان و هاوسه‌نگه‌ر و برا و خه‌ڵكى خۆيان و كوردستان كرد؟ به‌ڵام ناردنی نیوە موچەی دوو وەزارەت خۆی لەخوی دا پيلان بوو، بۆ ئەوەی میللەت خۆپيشاندان بکات تاکو خیانەتکارانی ١٦ ی ئۆکتوبەر بەسزای گەل نەگەینن و خه‌ڵك خيانه‌ته‌كه‌يانى بير بچێته‌وه‌.؟ھەر رۆژەو سيناریۆیه‌ک دەبینین، هه‌مووان پێويسته‌ ئه‌و راستييه‌ له‌بير نه‌كه‌ن، كه‌ داگيرکردنی خاک وکوشتن و ئەتک کردنی ناموسمان لەشتەکانی تر گرنگترن، مه‌لا سه‌لیم شوشکەیی و سۆران عومه‌ر و علی کریمی نموونەی زیندوی خۆپيشاندەرانی ئەمڕۆ بوون، بۆیە دەبێ چاوکراوەبین و بۆمان روونە لە کام لاوە ئاراستە کراون.

 





ئەم هەواڵە 3487جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad