English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رۆژنامەنووسێک خێزانەکەی خۆی دەکوژێت 
2018-03-25 [08:36 AM]

ZNA- ھەولێر


دادگا باڵای تاوانەکان لە شاری دوبەی حوکمی ١٠ ساڵ زیندانی بە سەر رۆژنامەنووسێکی بەرەگەز بەریتانی سەپاند دوای ئەوەی خێزانەکەی خۆی بە چەکوچ کوشتبوو . 

فرانسیس ماتیۆ تەمەن ٦١ ساڵ نۆ مانگ بەر لە ئێستا لەگەڵ خێزانەکەی دەبێتە شەڕیان و دوا دەمەقاڵییەکی زۆر چەکوچێک لە سەری خێزانەکەی دەدات و دەیکوژێت . 

فرانسیس ماوەی ٣٠ ساڵە کاری رۆژنامەوانی دەکات و بەڕێوەبەری ژووری ھەواڵەکان بوو لە رۆژنامەی (جەلەف نیوز) کە بەزمانی ئینگلیزی لە شاری دوبەی ئیماراتی دەردەچێت . 

فرانسیس لە دانپێدانانەکەی رایگەیاند : لەماوەی رابردوو تووشی تەنگەژەیەکی دارایی زۆر قورس ببووین و کێشەم لەگەڵ خێزانەکەم ھەبوو, چونکە خێزانەکەم بەرگەی ئەم تەنگەژە داراییەی نەدەگرت . 

دادگای تاوانەکانیش لە شاری دوبەی حوکمی ١٠ ساڵ زیندانی بەسەر فرانسیس سەپاند . 

یاسین ئەحمەد 
سەرچاوە / پێگەی سیدتی 
 





ئەم هەواڵە 11005جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad