English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زانکۆی نولج چیرۆکی کوردانی رۆژئاوا دەباتە ھیندستان
2018-03-26 [09:34 AM]

​ZNA - هەولێر


فیلمی (ئەیلان)ی دەرھێنەر جوبرائیل ئەبوبەکر کە بەسپۆنسەری زانکۆی نۆلج بەرھەمھێنراوە، لەفێستیڤاڵێکی سینەمایی نێونەتەوەیی لەوڵاتی ھیندستان بەشداری پێشبڕکێی سەرەکی دەکات.

دەرھێنەر جوبرائیل ئەبوبەکر لەبارەی فێستیڤاڵەکەوە گوتی "فیلمی (ئەیلان) لەفێستیڤاڵی رۆشنبیری و کەلەپووری ھیندستان بەشداری پێشبڕکێی سەرەکی دەکات".

گوتیشی "چیرۆکی فیلمەکە باس لە ئەیلان کوردی دەکات کە لەسوریا شەڕ دەستپێدەکات لەگەڵ خێزانەکەی رێگەی تاراوگە دەگرنە بەر و بەرەو تورکیا بەڕێدەکەون، بەڵام لەوێ بەر لەوەی بگەن بەکەناری ئارامی شەپۆلەکانی دەریا دەیکاتە قوربانی".

فیلمی سینەمایی (ئەیلان) لەلایەن جوبرائیل ئەبوبەکر کاری دەرھێنانی بۆ کراوە و ئومێد رۆژ کاری مۆسیقای فیلمەکەی جێبەجێکردووە و ھەروەھا ئالان رۆژبەیانی کاری گرافیک و دیزاینی فیلمەکەی جێبەجێ کردوە.

 دواھەمین فیلمی سینەمایی دەرھێنەر جوبرائیل ئەبوبەکر  فیلمێک بوو بەناوی (بێدەنگی ئاسمان) کە لەدەیان فێستیڤاڵی سینەمایی جیھانیدا بەشداری کرد و چەندین خەڵاتی بەدەستھێنا.

جوبرائیل ئەبوبەکر رەحمان لەدایکبوی ساڵی ١٩٨٣ی شاری ھەولێرە، لەساڵی ٢٠٠١ەوە دەستیداوەتە کاری سینەمایی و لەنزیکەی ٤٠ کورتە فیلمدا یاریدەدەری وێنەگر بوە و لە ١٣ فیلمی سینەمایی درێژیشدا یاریدەدەری وێنەگر بوە و لەساڵی ٢٠١٠ەوە کاری دەرھێنانی سینەمایی دەکات.

 





ئەم هەواڵە 8077جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad