English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەسکی خاڵی زەیتی زەیتون بخۆن
2018-03-26 [11:39 AM]

هه‌ولێر - ZNA


زەیتون سەرەڕای ئەوەی چەندین سودی تەندروستی ھەیە بەھەمان شێوە دەتوانی زەیتەکەشی بەکار بھێنی بۆچارەسەری نەخۆشی، لەبەر ئەوەی ترشی ئەسید و چەندی ڤیتامینی تێدایە کە یارمەتی تەندروستی لەش دەدات بەڵام باشتر وایە بەسکی خاڵی بخورێت لەبەر ئەم ھۆکارانە.


1- چارەسەرە بۆ کێشەکانی کۆڵۆن: ڕۆنی زەیتون یارمەتی پاراستنی خانەکانی کۆڵۆن دەدەت و لە ناوچون دەیپارێزێت ئەمەش وادەکات ئەگەری توشبون بەشێرپەنجەی کۆڵۆن کەمبێتەوە.

2- تەندروستی بە پێست و قژ،نینۆک،ئێسکەکان دەدات: ڕۆنی زەیتون ھەروەھا سودی تەندروستی ھەیە بۆ پێست و قژو نینۆکەکان. دەبێتە ھۆی شێدارکردنی پێست، نەھێشتنی کڕێشی قژ، بەھێزبون و درێژ بونی نینۆکەکان.

3- جگەر پاک دەکاتەوە: جگەر بەیەکێک لە کۆئەندامە گرنگەکانی لەش دادەنرێت لەبەرئەوەی دەبێتە ھۆی پاکردنەوەی ھەمو ئەندامەکانی ناوەوە ، بۆیە خواردنی ڕۆنی زەیتونیش یارمەتی جگەر دەدات لەپاکبونەوەو دەرکردنی ژەھر بەئاسانی.

4- کێشی لەش دادەبەزێنێت: ڕۆنی زەیتون ڕێژەیەکی باش فاتی ئەسیدی تێدایە کە ئەمەش ھەستی تێربونت پیدەبەخشێت و ھەربۆیە ھۆکارە بۆ دابەزاندنی کێشی لەش.

5- یارمەتی پاراستنی دڵ دەدات: ڕۆنی زەیتون کۆڵسترۆڵی سودبەخشی تێدایە ئەمەش وادەکات کە دڵ پارێزراو بێت لە نەخۆشی.

6- ھەوکردن ناھێڵێت: لکۆڵینەوەکان ئەوەیان ئاشکرا کردوە کە خواردنی ڕۆنی زەیتون دەبێتە ھۆی نەھێشتنی ھەوکردنی جەستە.

7- کۆنترۆڵی ئاستی شەکرەی لەش دەکات: رۆنی زەیتون کۆڵسترۆڵی زیانبەخشی لەش و ئاستی شەکرەی لەش دادەبەزێنێت ھەربۆیە خواردنی زۆر بەسودە لەپاراستنی لەش بە توشبون بەشەکرە.





ئەم هەواڵە 8176جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad