English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌م نه‌خۆشییه‌ هۆكارى لێڵى و كزبوونى چاوه‌
2018-03-27 [11:03 AM]

هه‌ولێر - ZNA



نه‌خۆشى شه‌كره‌ى چاو یه‌كێكه‌ له‌ گرفته‌ باوه‌كان، ده‌ركه‌وتووه‌ ڕێژه‌ى شه‌كر له‌ خوێندا هۆكارێكه‌ بۆ توش بوونت به‌م گرفته‌  هه‌ربۆیه‌ تووش بووانى شه‌كره‌ چاویان كز و ڵێڵ ده‌بێت ، به‌تایبه‌تى ڕێژه‌ى شه‌كر له‌ خوێندا ده‌بێته‌ هۆى په‌یدا بوونى ئاوى سپى و شین له‌ چاودا ، چونكه‌ چاوه‌كانت توشى شه‌كره‌ ده‌كات .

به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاستى ڕێژه‌ى گلوكۆز له‌ خوێندا ڕاسته‌وخۆ كار له‌ تۆڕى چاو ده‌كات و ده‌بێت هۆى په‌یدا بوونى ئاوى سپى له‌چاودا. ئاوى سپى ده‌توانرێت به‌ نه‌شته‌رگه‌ریى چاره‌سه‌ر بكرێت ، به‌ڵام هاتنه‌وه‌ى ئاوى شین له‌ چاودا ئه‌گه‌رى زۆره‌ چاو كوێر بكات ، ئه‌مه‌ش دیار ه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ پشت گوێ خستنى تووش بووانى نه‌خۆشى شه‌كره‌ كه‌ زوو چاره‌سه‌رى به‌رزبوونه‌وه‌ى ڕێژه‌یى شه‌كر ناكه‌ن له‌ خوێنیاندا . 


ئه‌و هۆكارانه‌ى ده‌بنه‌ هۆى په‌یدا بوونى ئاوى سپى له‌چاودا :-

- كاریگه‌رى نه‌خۆشى شه‌كره‌ .

- جگه‌ره‌ كێشان و خواردنه‌وه‌ كهولییه‌كان .

- زۆر مانه‌وه‌ى چاو له‌به‌ر تیشكى خۆردا .

هه‌ربۆیه‌ پزیشك ئامۆژگاریمان ده‌كات پێویسته‌ زوو ده‌ست به‌سه‌ر به‌رزى ڕێژه‌ى شه‌كر له‌ خوێندا بگیرێت ، تاوه‌كو چاوه‌كان دووچارى زه‌برى شه‌كره‌ نه‌بنه‌وه‌ .





ئەم هەواڵە 4324جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad