English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئافرەتی دووگیان پێویسته‌ چ خواردنێك بخوات
2018-03-27 [12:23 PM]

هه‌ولێر - ZNA


ئافره‌تان له‌كاتی دووگیانی پێویستیان به‌ به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌تی ژه‌مه‌ خۆراكه‌كانیانه‌ بۆ ته‌ندروستیه‌كی باشتری خۆیان و ته‌ندروستی كۆرپه‌له‌ی ناو سكی .


۱ ــ رۆژانە خواردنەوەی ۲ كۆپ شیر بەیانیان و شەوان پێش خەوتن بە سەعاتێك

۲ ـ بەیانیان ۲ هێلكە بخۆن چونكە هێلكە سودێكی بێ سنووری هەیە.

۳ ـ خواردنی دوو بۆ سێ دەنك بایەم ، هەروەها ئەو ئافرەتانەی كە دلێان تێكەڵ یەت و یاخود توشی دڵە كزێ ئەبن ئەوە بادەم بخۆن جاك ئەبن.

٤ ـ خواردنی رۆژانە بەلای كەمەوە 8 پەرداخ ئاو کە هیج کات لەبیری نەکەی و دابەشی کەیت بەسەر تەواوی ڕۆژەکەیا ئەو هەشت پەرداخە .

٥ ـ تا پێتان ئەكرێت سەوزەو میوە گرنگى زۆرى پێبده‌ن باشترینیان كە پێویستە هەموو رۆژێك بیخۆن ، بریتیە لە ، كاهوو ، گێزەر ، سێو ، پرتەقاڵ بەڵام ئەگەر توانیتان پرتەقاڵەكە بیكەن بە شەربەت باشترە.

٦ ـ هەروەها كۆشتی ماسی گەر لە تواناتان هەبوو.

۷- بەپێی ئەو كاتانەی بۆت دیاری كراوە سەردانی پزیشك بكە.

٨ - هەندێ ئافرەت لەم كاتەدا ماڵە ئەیدا لە روخسارییان بە خواردنی رۆژانە سێوێك لەو حاڵەتە بەدوور ئەبن.

۹ - لەسەرەتای دوگیانیدا مەعدەنوس مـــەخۆن چونكە ئەبێتە هۆی لەبار چوونی كۆرپەلەكەت.

۱۰- رۆژانە پێش نانی بەیانیان و و نانی ئێواران كەوچكێك هەنگوین بخۆن ئازاری منداڵ بونتان كەم دەكاتەوە گەر هەبوو ....

۱۱ - كاتێ گەیشتنە مانگی ۹ - خورما زۆر بخۆن چونكە ئەوەش یارمەتی كۆرپەلە دەدات بە ئاسانی لە دایك ببێت.

۱۲ - تاپێتان ئەكرێت خۆتان بەدوور بگرن لە شیرینی تویژینەوەیەكی زانستی ئەوەی سەلماندوە كە ئەو ئافرەتانەی لە كاتی دووگیانیدا شیرینییان زۆر خواردووە منداڵەكانیان كە لە دایك بوونە توشی شەكرە بوونە.

۱۳- دایكی ئازیز لەم كاتەدا وەرزشت بیرنەچێت چونكە زۆر خەوتن و زۆر دانیشتن زیان بەخۆت و كۆرپەكەت دەگەیەنیێت باشترین وەرزش رۆیشتنە هەوڵ بدە رۆژی سەعاتێك بەپێ برۆیت.
 





ئەم هەواڵە 8353جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad