English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مامۆستایان هێزێکی کاریگەر بوونە لەمەیدانی خەبات وتێکۆشان
2018-03-27 [05:39 AM]

نووسینی: دڵدار باشووری


هه‌ر له‌سه‌رده‌می شۆڕشی ئه‌یلولی مه‌زن، مامۆستایان رۆڵێكی گرینگیان هه‌بووه‌  له‌ پێگه‌یاندنی نه‌وه‌ی مۆدێرن  و پابه‌ند بوون به‌ ئه‌ركه‌ نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیه‌كان، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی شۆرشی گوڵانی پێشكه‌وتوو خوازی نیشتیمانیش  ده‌وری به‌رچاویان هه‌بووه‌ له‌ وشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ له‌ جه‌وروسته‌می داگیركه‌ران له‌هه‌مان كات دا مامۆستایان هه‌میشه‌ پشتگیر و پشتیوانی سه‌ركردایه‌تی شۆرش بوون له‌دوای راپه‌رینی به‌هاری 1991دواتر دامه‌زراندی حكومه‌ت و په‌رله‌مان هه‌ر مامۆستایان بوون،  به‌بێ له‌به‌رچاو گرتنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌ ماددیه‌كانی خۆیان شێرانه‌ هاتنه‌ مه‌یدانی خه‌بات به‌ چه‌كی زانست و قه‌ڵه‌م درێژه‌یان به‌ كاروانی په‌روه‌رده‌و فێركردن دا له‌ كوردستان، مامۆستایان له‌سه‌رجه‌م قۆناغه‌كان دا ده‌ورێكی ئه‌رێنیان هه‌بووه‌ بۆ پێشخستنی مه‌عریفی و په‌روه‌رده‌یی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانی وجێی په‌نجه‌شیان دیاره‌ له‌م روه‌وه‌.
دوای رووخانی (رژێمی به‌عسی فاشیست) پێشكه‌وتنێكی گرینگ روویدا له‌هه‌رێمی كوردستان هه‌ر له‌ لایه‌نی (ئابوری و،كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده‌یی و ته‌ندروستی ........هتد)، به‌ڵام دوای برینی به‌شه‌ بوجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن حكومه‌تی ناوه‌ندی، دواتریش ئه‌و شه‌ره‌ ناڕه‌وایه‌ی ده‌وڵه‌تی تیرۆرستی داعش كه‌ به‌رۆكی نه‌ته‌وه‌كەمانی گرتووه‌ بارێكی قورسی دارایی كه‌وته‌ سه‌رشانی حكومه‌ت و خه‌ڵكی كوردستان، كه‌چی له‌وه‌ش خراپتر ئه‌و ئه‌وكێشه‌و ئاریشه‌یه‌ كه‌ له‌نێوان هێزه‌ سیاسیه‌كانی كوردستان رووی داوه، به‌مه‌ش هه‌رێمه‌كه‌مان دوچاری قه‌یرانێكی تر بووه‌ .
له‌راستی دا داوای مامۆستایان ره‌وایه‌ كه‌ داواده‌كه‌ن مافی خۆیان به‌ده‌ست بهێنن ئه‌ویش كه‌م كردنه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی موچه‌كانیانه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ نابێت هیچ لایه‌نێكی سیاسی داواكاری ره‌وای مامۆستایان بۆ مه‌رامه‌ سیاسیه‌كانیان به‌كاربهێنن، چونكه‌ هه‌مووما‌ن ده‌زانین كه‌ هه‌رپێج پارته‌سیاسیه‌ گه‌وره‌كه‌ی كوردستان كه‌ خاوه‌نی كورسی په‌له‌مانن به‌ژدارن له‌حكومه‌ت هه‌ریه‌كه‌و به‌ قه‌باره‌ی خۆشیان به‌رپرسیارن له‌و بارودۆخه‌ی ئێستا رووی داوه‌ .
هه‌ربۆیه‌ پێویسته‌ مامۆستایان به‌وریایه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ داوا ره‌واكانیان بكه‌ن و رێگه‌ به‌هیچ لایه‌نێكی سیاسی نه‌ده‌ن داواكاری و مافه‌كانی ئه‌وان به‌كار بهێنن بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌ حزبیه‌كانیان، تا دواجار كێشه‌ی زیاتر بۆ خه‌ڵك و هه‌رێمه‌كه‌مان درووست نه‌بێت . ئەوەی جێگای نیگەرانی ئەمرۆ هەندێک کەسی نەفزنزمی شەقاوە زۆر نامرۆڤانە دوور لە ئەتەکێتی کۆمەلایەتی و دابوو نەریتەکان بەربۆتە گیانی ماموستایەک ئەم کارە دەچێتە لاپەڕەی مێژوێکی ڕەش بەنێوچەوانی ئەوانە دەلکێنرێ کە هیچ پیرۆیێک لەهزیان نیە.





ئەم هەواڵە 2773جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad