English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دەی ڕۆخێنن؟ ناتانن!
2018-03-27 [08:51 AM]

نووسینی: ئومێد وەڵاتی


موچەخوران مافی خویانە داوای مافە ڕەواكانی خویان بكەن  تا لێرە دروستە و نە كەس لەسەر ئەو  مافە دژیانە و نە سوكایەتیش بەكەس دەكرێت، لەسەر حكومەتیش پێویستە ھەرچی زووە ئەو مافە بویان دابین بكات.
لە پەیامی پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز و سەری سالی كوردیی سەرۆكی حكومەت گوتی ئەم دوخە تێدەپەڕێت و بەرەو پێش دەڕوات، وە حكومەتیش ئەوەی ئاشكرا كرد كە دەستكاری پاشەكەوتی موچەخورانی ھەرێم دەكرێت ئەمەش نە موزایەدەیە و نە كەسیش دژە و نە كەسیش پێی ناخوشە بێجگە لەھەندێك كەس و لایەن كە ئەوانیش مەبەست و ئامانجی خویان ھەیە.
ھەندێك حزب لە حكومەت كشانەوە تا لە نزیك بوونەوەی ھەلبژاردن واتە ئەم كاتەی ئێستا تێیداین وەكو ١٧ شوبات ھەندێك ئاژاوە بنێنەوە و ھەسپی خویان تاو بدەن لەسەر مافە ڕەواكانی موچەخورانی ھەرێم، ئەوان نەیانزانی  لەم كاتەدا حكومەت خوی بڕیار دەدات كە دۆخی موچەخوران باشتر بكات و شتێك نامێنێت بۆخویان موزایەدەی پێوە بكەن  بوویە دوای ئەوەی كە سەرۆكی حكومەت گوتی دۆخی ھەرێم باشتر دەبێت ئەو لایەنانە دركیان بەوە كرد كە حكومەت شتێك دەكات لەبەرژەوەندی ئەوان دا نیە بوویە باشترین ڕێگا بۆ ھێنانەوەی پشێوی بۆ ناوخوی ھەرێم و قوزتنەوەی ئەو داواكاریانەی موچەخورانی ھەرێمە بەتایبەتی توێژی ماموستایان، چونكە دەمێكە كار لەسەر ئەو توێژە دەكەن ئەوە نیە كە كەس ئاگادار نەبێت  كە ئەو لایەنانە خەریكی چین و چیان مەبەستە؟ وورد و درشتی  كوبونەوە داخراوەكان ھەیە .
مۆچەخوران داوای مافی خویان دەكەن تۆش لەپەنای ئەو داوا ڕەوایەدا دێی وەك قورمیشکراوێک ووشەی برۆخێ  بەكاردێنی، بەھەموو ئەقلتان لێكی نادەنەوە  چون داوای لەناوچوونی كەسێك یان دەسەلاتێك بكەیت و لەھەمان كاتیش دا  داوای ماف لەو كەس و دەسەڵاتە بكەیت؟ ئەمە لە كوێی ئەم سەر زەمینە بووە و دەبێت؟
تۆ كە ئۆپوزوسیون بوویت ھیچت پێنەكرا ھاتیە ناو دەسەڵات  ھیچت پێنەكرا، بەتەمای لەپەنای موچەخوران شتێك بكەیت؟ وەی نەتبینی.
خەلك ھان دەدەیت كادر و لایەنگر ئامادە دەكەیت لەناو خۆپێشاندانەكانی ماموستایان و مۆچەخوران ھەرچی سوكایەتیە بە دەزگا ئەمنیەكان و خاك و وڵات بكەیت وا دەزانیت شتێك  بەدەست دێنی؟ ئەمجارەش دەڵێمەوە وەی نەتبینی؟ ھەروەك چون ئەوانەی پێش تۆش نەیان بینی.
پێویستە لەكاتی بەرێوەچوونی خۆپێشاندانەكانی موچەخوران بەتایبەتی توێژی ماموستایان ڕێگا نەدەن  ھەندێك حزب و لایەن بۆ خویان بەھەل بزانن و مەبەست و ئامانجە سیاسیەکانیان جێ بەجێ بكەن، كە كادر و لایەنگری حزب ڕژانە ناو خۆپێشاندەرەكاندا و سوكایەتیان بەھێزە ئەمنیەكانیان كرد چاوەڕێی زلەیەكیش بن.





ئەم هەواڵە 12025جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad