English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سینەماکارانی جیهان لە فێستیڤاڵی فیلمی فەجردا بەشداردەبن
2018-03-26 [08:26 AM]

ZNA – تاران


بە ئامادەبوونی کۆمەڵێک لە سینەماکارانی جیهان، سی و شەشەمین فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فەجر لە شاری تارانی پایتەختی ئێران بەڕێوەدەچێت.

 

کەمتر لە یەک مانگ بۆ بەڕێوەچوونی سی و شەشەمین خولی فیستیڤاڵی جیهانی فیلمی فەجر FIFF کات ماوە و ئەم خولەی فێستیڤاڵ، بە بەڕێوەبەرایەتی سینەماکاری ئێرانی سەید "رەزا میرکەریمی" و بە ئامادەبوونی کۆمەڵێک لە سینەماکاران، لە رۆژانی 19 تا 27ی ئەپرێلی 2018 لە کۆمەڵەی پەردیسی سینەمایی "چارسوو" لە تاران بەڕێوەدەچێت.

 

ساڵی رابردوو زیاتر لە 5000 فیلمی بڵند و کورتە فیلم بۆ بەشداریی لە سی و پێنجەمین خولی فێستیڤاڵ فۆڕمی بەشداربوونیان پڕکردبۆوە، لە ئەنجامدا 140 فیلم لە 58 وڵاتی جیهان گەیشتنە قۆناغی کۆتایی و بە گشتیی زیاتر لە 150 بەرهەم لە بەشە جۆراوجۆرەکانی پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی نمایشدەکرێن، لەوانە: 15 فیلم لە بەشی پێشبڕکێی نێودەوڵەتی، 16 فیلم لە بەشی پێشبڕکێی "فێستیڤاڵی فێستیڤاڵەکان"، 15 کورتە فیلم بۆ نمایش لە بەشی "پانۆڕامای فیلمەکانی وڵاتانی ئاسیایی و ئیسلامی"، 10 کورتە فیلم، فیلمی دیکۆمێنتاری و فیلمی سینەمایی لە بەشی دەرەوەی پێشبڕکێی "زەیتوونە بریندارەکان" و چەندین بەشی دیکە بەشدارن.

 

ساڵی رابردوو، لە بەشی "دارۆلفۆنوون" 70 میوان لە وڵاتانی جۆراوجۆر و هەروەها 52 لاو لە ئێران ئامادەبوون.

 

"دارۆلفۆنوون" کە بە "ئۆردووی بەهرەمەندان" لە فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فەجر ناسراوە، بە مەبەستی فێرکردن و ناساندنی بەهرەمەندە لاوە فیلمسازەکان لە ناوچە ووڵاتانی دیکە دامەزراوە و بەلەبەرچاوگرتنی بێوێنەیی ئەم جۆرە وۆرکشۆپانە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کیشوەری ئاسیا پێشوازییەکی بەرچاو لەم بەشەی فێستیڤاڵ کراوە.

 

هەروەها لەگەڵ بەڕێوەچوونی سی و پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فەجر لە ساڵی 2017، بیستەمین خولی بازاڕی نێودەوڵەتی فیلمی فەجر بە ئامادەبوونی 177 نوێنەر لە 92 کۆمپانیای ئێرانی و بیانی لە وڵاتانی فەڕەنسا، لوبنان، ئەڵمانیا، مەغریب، بۆسنیا، تایوان، چین، کۆریای باشوور، ژاپۆن، رووسیا، ئیتاڵیا، مالیزیا، ئەفغانستان، ئازەربایجان، سویسرا، نەرویژ بەڕێوەچوو.  

 

لە ساڵی 2018 تا ئێستا لە لایەن دەرهێنەرانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان، زیاتر لە 1200 بەرهەم بۆ نووسینگەی سی و شەشەمین خولی فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی فەجر لە ئێران رەوانەکراوە کە دوای دەستنیشانکردن لە لایەن ئەندامانی لێژنەی هەڵسەنگاندنی فێستیڤاڵەوە، ژمارەیەک لەم فیلمانە لە بەشە جۆراوجۆرەکانی پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی ئەم فێستیڤاڵە لە کۆمەڵەی پەردیسی سینەمایی "چارسوو" لە تاران نمایش دەکرێن.

 

مەنسوور جیهانی





ئەم هەواڵە 4237جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad