English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە هەولێر یادی رۆژی جیهانیی شانۆ کرایەوە
2018-03-27 [04:19 AM]

ZNA – هەولێر


بەڕێوەبەرایەتی هونەری شانۆی هەولێر بەهەماهەنگی بەشی شانۆی پەیمانگای هونەرەجوانەکانی هەولێر، رۆژی جیهانیی شانۆیان بەڕز راگرت.

 

ئەم چالاکییە بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لە پەیمانگای هونەرەجوانەکانی هەولێر بەڕێوەچوو.

 

لەم یادکردنەوەیەدا فەرهەنگ غەفوور، بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری هونەری هەولێر و بەکر خالید بەڕێوەبەری پەیمانگای هونەرەجوانەکانی هەولێر قوتابیان و شانۆکاران و هونەرمەندان ئامادەبوون.

 

سەرەتا وتاری پەیمانگای هونەرەجوانەکان لەلایەن یونس عووسمان خوێنرایەوە، دواتر وتاری لقی هەولێری سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان لەلایەن خەلیل یابە خوێنرایەوە.

 

پاشان پەیمانگای هونەرەجوانەکان رێزلێنانی پێشکەشی چەند هونەرمەندێک کرد لە پاڵ ئەو خزمەت و بەخششەی لەبواری شانۆ پێشکەشیان کردووە.

 

لە کۆتاییدا شانۆگەری (لەودیو چی روودەدات؟) نمایشکرا کە لە دەرهێنانی فەرحان حەسەنە.





ئەم هەواڵە 7810جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad